ئێران، تورکیا و عێراق هێزە رەوانەی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنورەکان دەکێشێنەوە و هێزەکانی پێشمەرگە شوێیانیان دەگرنەوە، گەریلاکانیش پەکەکەش هۆشداری دەدەن لەسەر داواکاری تورکیا پێشمەرگە فشارییان لەسەر دروست نەکات تا ئاڵۆزی دروست نەبێت.
لە شەوی 13ی ئەیلوەوە، جمجوڵی سەربازی لەناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە برادۆست ( چیای هەڵگورد و كوێستانەكانی میرەكین و چیای گۆشینە)دەستیپێکردوە، سەرچاوە سەربازییەکان بۆ mic پشتراستیان کردوەتەوە،ئێران هێزی سەربازی بە چەکی سوک و قورسەوە لە سەر سنورەکان کۆکردوەتەوە و حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش هێزەکانیان بۆ قوڵای خاکی هەرێم کشاندوەتەوە و بۆ جێگرتنەوەی هێزی حزبەکانی رۆژهەڵات هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و پاسەوانی سنوری عێراق رەوانەی سنورەکان کراون.
لەسەر رەوانەکردنی هێز بۆ ناوچە سنورییەکان، عەلی ئەکبەر پوورجەمشیدیان، فەرماندەی قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدای پاسداران رایگەیاند، گواستنەوەی ئەم هێزە کە خەڵک لە ناوچەی باکووری رۆژئاوای وڵات دەیبینن، نیشانەی ئەوەیە کە هێزەکانی سوپای پاسداران سوورن لەسەر پاراستنی سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی. ئەگەر ئەو شتەی کە کۆماری ئیسلامی چاوەڕوانی دەکات، جێبەجێ نەبێت، ئێمە پابەندی ئەو بەڵێنە دەبین کە بە خەڵکمان داوە.
هەڵکەوتەی جوگرافی دەڤەری برادۆست بە شێوەیەکە سنوری هەر سێ پارچەی کوردستان(رۆژهەڵات، باشور و باکور)پێکەوە دەبەستێتەوە، لەم ناوچەیە جگە لە حزبەکانی رۆژهەڵات، گەریلاکانی پەکەکەش لە بەشێکی ناوچەکە جێگیرن و لەوێوە دژی تورکیا چالاکی سەربازی ئەنجام دەدەن.
سەرچاوە سەربازییەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان بە micیان وت، تورکیا بە سود وەرگرتن لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دژ بە گەریلاکانی پەکەکە تورکیاش هێرشە ئاسمانییەکانی زیاد کردوە و جوڵەی بە هێزەکانی کردوە بە تایبەت لە دیوی باکوری کوردستان، هەرچی پەیوەستیشە بە بنکە و بارەگا سەربازییەکانی وڵاتەکە لەناو خاکی هەرێم ئەوانیش کەوتونەتە جوڵە.
فەرماندەییەکی سەربازی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری برادۆست کە بەهۆی هەستیاری دۆخەکەوە بە مەرجی ناونەهێنانی بە micـی راگەیاند، هیچ مەترسییەک بۆ رودانی شەڕ لە نێوان پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان نیە چونکە ئەوان لەسەر داوای حکومەتی هەرێم لە سنورەکان کشاونەتەوە.
ئەو فەرماندە سەربازییە بە هەستێکی نیگەرانیەوە، کشانەوەی هێزەکانیانی بۆ mic ئاشکراکرد و وتی،لەبەر فشارەکانی سەر هەرێمی کوردستان و پاراستنی قەوارەکەی نەبێت ئامادە نین بکشێینەوە، چونکە ئەم کشانەوەیە قورس لەسەر خەباتەکەمان دەکەوێت، بۆیە جەختیکردەوە، ئێران هێرش بکات دەگەڕێنەوە سنورەکان و بەرپەرچییان دەدەنە.
لەسەر مەترسی پێکدادانیش لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و پێشمەرگە، بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان بە micـی وت، پێشمەرگەکانی پەدەکە(پارتی)مان ئاگادار کردوەتەوە لە ژێر داواکاری تورکیادا فشارمان لەسەر دروست نەکەن تا ئاڵۆزی لە ناوچەکە دروست نەبێت.
ئەو بەرپرسەی پەکەکە ئاماژەی بۆ ئەوەیشكرد، جوڵاندنی هێز بۆ هەرێمی سیدەکان رێککەوتنی نێوان پارتی و میتی تورکیایە و پارتی هێزە چەکدارەکانی خۆی لە سەر ناوی پاسەوانی سنوری عێراق و لە ژێر ئاڵای عێراقدا بەرەو هەرێمی گەریلا جووڵە پێکردووە و دەیەوێت بە بیانوی پاراستنی سنور و رێککەوتنی ئێران و ئێراق و دوورخستنەوەی هێزەکانی سەر بە پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر سنوور، شەڕ لە نێوان پەکەکە و سوپای عێراق دروست بکات و زەمینە بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکەی هاکان فیدان، واتە ناساندنی پەکەکە لە لایەن عێراقەوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی خۆش بکات.
ئەو بەرپرسەی پەکەکە هۆشداریدا، ئەگەر پارتی هێز بەرەو هەرێمەکانی وەک گۆشین، بەربزنان و گەرۆی سینگە بجوڵێنێت، شەڕ روو دەدات، ئەم شەڕەش شەڕی نێوان سوپای عێراق و پەکەکە نابێت، بەڵکۆ شەڕێک دەبێت لە نێوان پەکەکە و پارتی-تورکیا، هەر بۆیە هەموو لایەنێکی پەیوەندیداری عێراق و باشوری کوردستان پێویستە هەوڵ بدەن رێگە لە دۆخێکی وەها نەخوازراو بگیردرێت."
رۆژی 19ـی ئادارى 2023 عەلى شەمخانی، ئەمیندارى ئەنجوومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیی ئێران و قاسم ئەعرەجى، راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیی عێراق لە بەغدا رێککەوتنى ئەمنى نێوان هەردوو وڵاتیان واژۆکرد، یەکێک لە خاڵەکانى، پاراستنى ناوچە سنوورییەکانى نێوانیان هەردوو وڵات و دوورخستنەوەى هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانە لەسەر سنوورى نێوانیان.
ئێران بڕیاری داوە، ئەگەر ئەو رێککەوتنە ئەمنییە جێبەجێ نەکرێت و هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەک نەکرێن، لە 19ـی ئەم مانگەدا هێرشی زەوینی و ئاسمانی دەکاتە سەر ئەو هێزانە.
دوێنێ د. فوئاد حوسێن، وەزیرى دەرەوەى عێراق لە دوات کۆبونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی لە تارانەوە رایگەیاند، عێراق پەیوەستە بەو رێککەوتنەى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیی ئێران کردوویەتی، کە یەکێک لە خاڵەکانى دوورخستنەوەى گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانە لەسەر سنوور و گواستنەوەیانە بۆ کەمپەکان لە چەقى هەرێمى کوردستان.
لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ وڵاتەکە، ئێران سوربونی خۆی راگەیاند کە هێزی دژبەر لە سنوورەکان قبووڵ ناکات، شەوی رابردوو ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران لە کۆبوونەوە لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقدا وتی، بۆ کۆماری ئیسلامی قبووڵکراو نییە گرووپە کوردییەکان لە سنوورە هاوبەشەکان یان لەنێو خاکی عێراقدا چالاکی بکەن.
تەنها شتێک کە لەم
پارچە ژێرئاوکەوتووە لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەردەکەوێت، نیوزلەندا و دوورگەکانی
دەوروبەریەتی، بەڵام خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە.
کاتێک ٨٣ ملیۆن
ساڵ لەمەوبەر کیشوەری سەروو کۆنی گۆندوانا لەیەک جیا بووەوە، بەشێکی زۆری لە ژێر شەپۆلەکاندا
نوقم بوو کاتێک دوور دەکەوتەوە، بەپێی هەندێک لە زانایانی جیۆلۆجی، ئەم پارچە ژێرئاوکەوتووە
کە پێی دەوترێت زیلاندیا - دەتوانرێت بە کیشوەری هەشتەمی زەوی هەژمار بکرێت.
ئێستا تەنها ئەوەی
لە سەرووی ڕووی زەریاکەدا دەرکەوتووە، نیوزلەندا و دوورگەکانی دەوروبەریەتی، بەڵام
خودی زیلاندیا لە مێژە وەک نهێنی ماوەتەوە نزیکەی 94%ی کیشوەری 4.9 ملیۆن کیلۆمەتری
چوارگۆشە لە ژێر ئاودایە، ئەمەش وردەکارییەکانی بەشی باکووری بارستەی زەوی.
لەم دواییانەدا
بە بەکارهێنانی داتای جیۆکیمیایی و ئایزۆتۆپی لە نمونەی بەردی تازە هەڵکەندراو و هەروەها
خوێندنەوەی بومەلەرزەزانی، جیۆلۆجیستێکی جیۆلۆجی نیوزلەندا ئەندی تولۆک و هاوکارەکانی
نەخشەیەکی پێداچوونەوەیان بۆ ئەو ناوچەیە دروستکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی دەرکەوتنی
کیشوەرەکە.
وەک لە ڕاپۆرتێکدا
کە لە ماڵپەڕی ئاگاداری زانستدا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، نمونەی بەردەکان
کە هەندێکیان تەمەنیان وەک دایناسۆرەکانە، لە شوێنەکانی کونکردنی گەڕان و ژمارەیەک
لوتکەی بەرکەوتوو لە باشووری زیلاند، وەک دوورگەکانی چاتام و ئەنتیپۆدس وەرگیراون.
شیکاری پێکهاتەی
کیمیایی، لەگەڵ بەڵگە جیۆلۆجیەکانی تر، لێکچوونەکانی لە نەخشەکانی لەگەڵ جیۆلۆجیای
ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا ئاشکرا کرد، ئەمەش پێشنیاری ژێرئاوکەوتنی پەراوێزی زیلاندیا
دەکات تا ٢٥٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، بەسەر ئەو شوێنەی کە ئێستا فەلاتی کامپبێل لە کەنارەکانی
ڕۆژئاوای نیوزلەندا . ژێرئاوکەوتن کاتێک ڕوودەدات کە دوو لێواری توێکڵی زەوی پاڵ بە
یەکەوە بنێن، لێوارێک پاڵدەنێتە خوارەوە بۆ ناو پۆششی زەوی.
تولۆچ و تیمەکەی
لە توێژینەوەکەیاندا کە لە گۆڤاری Tectonics لە 12ی ئەیلولدا بڵاوکرایەوە، ڕوونیکردەوە "هەردوو وڵاتی زیلاندیا و ئەنتارکتیکا
لە ناوخۆدا شێواوییەکی زۆریان هەیە" چەند ساڵێک بەر لە ئێستا.
پاشان لە قۆناغی
کۆتایی کریتاسی نزیکەی ٧٩ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر، زیلاندیا و ڕۆژئاوای ئەنتارکتیکا دڕا
و زەریای هێمنیان پێکهێنا ئەوەی بۆ ماوەیەکی زۆر جیۆلۆجی سەرسام کردووە ئەوەیە کە
چۆن توێکڵی زیلاندیا توانیویەتی ئەوەندە تەنک بێت پێش ئەوەی بشکێت تەنکییەکی هاوشێوە
لە ئەنتارکتیکای ڕۆژئاواشدا دەردەکەوێت.
تولۆک و هاوکارەکانی
بەڵگەیان دۆزیەوە کە ئاراستەی فراوانبوونەکە لە نێوان ٨٠ بۆ ١٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر
بە ڕێژەی ٦٥ پلە جیاواز بووە، ئەوان پێیان وایە ڕەنگە ئەمە ڕێگەی بە تەنکبوونەوەی
بەربڵاوی توێکڵی کیشوەری داوە، ئەم ئەنجامانە پێکەوە بناغەیەکی تۆکمە بۆ شیکارییەکی
وردتر بۆ ئەم فراوانییە سەیرەی زەوی دروست دەکەن.