Tech

ڕێوشوێنی گرنگ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەکاونتی ئەلیکترۆنی مردووەکان

Mic
2023-10-10

بەزۆری کەسێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا چەند ئەکاونتێکی هەیە، جا فەیسبووک بێت، یان ئینستاگرام ئەم جۆرە خزمەتگوزاریانە بۆ چاتکردن یان هاوبەشکردنی بیرۆکە و وێنە و ڤیدیۆ لەگەڵ کەسانی دیکە بەکاردەهێنرێن.

بەڵام دڵنیایە کە خاوەنی ئەو ئەکاونتە ئەلیکترۆنییانە ملکەچی ئەو شتانە دەبێت کە هەموو بوونەوەرێکی زیندوو دەگرێتەوە و ڕۆژێک دەمرێت و لێرەدا پرسیارێک دێتە ئاراوە کە چۆن ئەکاونتی دیجیتاڵی مردووەکان بسڕدرێتەوە یان لانیکەم ڕێگری لە دەستگەیشتنیان پێ بکرێت، لێرەدا چەند ئامۆژگاری و ڕێنمایییەک دەخەینەڕوو کە پێویستە لەبەرچاویان بگرن:

تۆمارکردنی داتای دەستڕاگەیشتن بۆ ئەکاونتە دیجیتاڵییەکان
هەموو بەکارهێنەرێکی ئینتەرنێت پێویستە بە زووترین کات هەموو زانیارییە گرنگەکانی دەستگەیشتن بۆ ئەکاونتە دیجیتاڵییەکان، وەک فەیسبووک، ئینستاگرام و هتد.. بنووسێتەوە و لە شوێنێکی سەلامەتدا هەڵیانبگرێت یان لەگەڵ کەسێکی متمانەپێکراودا هاوبەشی بکات ،بەم شێوەیە کەسوکاری کەسی مردوو دەتوانن بچنە ناو ئەو ئەکاونتەی کە باسی لێوە دەکرێت، جا چ بۆ سڕینەوەی لە ئینتەرنێت یان دەستگەیشتن بە داتای گرنگ بێت.

هەموو داتاکانی دەستگەیشتن لە شوێنێکی سەلامەتدا هەڵبگرە
زانیاری گشتی لەوانەش هەموو ئەکاونتەکان، بە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنیەوە، دەتوانرێت لە شوێنێکی سەلامەت لە ماڵەوە هەڵبگیرێت یان لە وەسیەتنامەیەکدا هەڵبگیرێت ،جگە لەوەش دەتوانرێت داتاکانی دەستگەیشتن لە یەکەیەکی پارێزراو یان سەیفدا هەڵبگیرێت.

ڕێبێکا ڤایس، لە کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیای زانیاری ڕوونی دەکاتەوە: "ئەمە بەو مانایەیە کە میراتگران دەتوانن ئەو زانیاریانەی کە لەسەر ئەم ئامێرانە هەڵگیراون بەبێ سنووردارکردن بخوێننەوە".
ڤایس ئامۆژگاری بەکارهێنەرەکەی کردووە کە بە زووترین کات بڕیار بدات سەبارەت بەوەی کە ئایا میراتگران ڕێگەیان پێدەدرێت دەستیان بە زانیارییە دیجیتاڵییەکانی بگات دوای مردن کەسێکی متمانەپێکراو دەستنیشان بکە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەکاونتی دیجیتاڵی یارمەتیدەرە بۆ بەکارهێنەر کە کەسێکی متمانەپێکراو دیاری بکات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەکاونتە دیجیتاڵییەکان دوای مردن، مەگەر لە وەسیەتنامە یان بریکارنامەکەدا بە پێچەوانەوە ئاماژەی پێکرابێت.

تاتیانا هالم، پارێزەری ئەڵمانی ئامۆژگاری دەکات کە پێویستە ئەم کەسە بڵێین کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەکاونتە دیجیتاڵییەکان بکات دوای مردن، وەک سڕینەوەی ئەکاونتەکان ڕاستەوخۆ، کردنی دەستڕاگەیشتنیان بۆ کەسانی تر، یان گواستنەوەی داتاکان بۆ لایەنەکانی تر.
داوای سڕینەوەی داتاکان بە بریکارنامە یان بڕوانامەی میرات
مافی میراتگر تەنها بە موڵک و ماڵی ماددی سنووردار نییە، بەڵکو گرێبەستەکانیش دەگرێتەوە، کە بەکارهێنەر پێش مردنی کردوویەتی ,بۆیە میراتگران مافی تایبەتی کۆتاییهێنانیان هەیە بۆ ئەم گرێبەستانە لەگەڵ کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ئیمەیڵ.

تاتیانا هالم، پارێزەری ئەڵمانی دووپاتیکردەوە کە میراتگران دەتوانن گرێبەستەکان هەڵبوەشێننەوە و داوای سڕینەوەی داتاکان بکەن، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە سەلماندنی ئەوەی هەیە کە مافی خۆیانە ئەو کارە بکەن بە پێشکەشکردنی بریکاری گشتی کە پێیان دراوە.
چی بکەین ئەگەر میراتگران نەتوانن بچنە ناو ئەکاونتی دیجیتاڵی مردووەکەوە؟
ڕێبێکا وایس، پسپۆڕی ئەڵمانی وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەگەر میراتگران داتای دەستگەیشتنیان نەبێت، ئەوا ناتوانن بچنە ناو ئەو ئەکاونتانە، بەڵام دەتوانن پەیوەندی بەو کۆمپانیایانە بکەن کە ئەو خزمەتگوزارییانە پێشکەش دەکەن یان لاپەڕەکانی ئینتەرنێت و داوای گۆڕینی پەیجی تایبەتی مردووەکە بکەن بۆ “دۆخی یادەوەری.”

More News

Most Popular

هەواڵ

موقتەدا سەدر هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە و چاوەڕێی دوو ئەگەرە

Mic
2025-09-17


سەرەڕای کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام موقتەدا سەدر هێشتا مۆتەکەی دەسەڵاتدارانی عێراقە، ئەمەش وایکردووە لەلایەک چاویان لەسەر هەڵبژاردن بێت و لەلایەکیش چاویان لەسەر سەدر بێت، خودی موقتەدا سەدریش چاوەڕێی روودانی دوو ئەگەرە لە عێراق.

موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر، هێشتا یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە سیاسییەکان، کە ڕووبەڕووی نەیارەکانی دەبێتەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یان تەنانەت لایەنگران و هاوپەیمانە نزیکەکانی.

لەدوای بڕیارە بەناوبانگەکەی سەدر بۆ کشانەوەی کوتلە پەرلەمانییەکەی کە خاوەنی 72 کورسی پەرلەمانی بوو، لە هاوینی 2022 و راگەیاندنی ڕەتکردنەوەی کارکردن لەگەڵ "گەندەڵکاران" کە مەبەستی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، پێشبینیەکان سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی سەدر بەردەوام مشتومڕی لە نێوان سیاسەتمەداران و شیکەرەوەکان و تەنانەت هاوڵاتیانی ئاسایی دروستکردووە.

موقتەدا سەدر لە هەموو پەیامەکانیدا سەبارەت بە کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و هەڵبژارد، تەنها ئاماژەی بە چینێکی گەندەڵی دەسەڵاتدار کردووە، بەبێ ئەوەی هیچ نیازێکی تری خۆی بخاتەڕوو، بەڵام سەرکردەویەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی سەدر ئاشکرا دەکات.

سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى راگەیاندووە، سەدر سیستەمێکی دەوێت کە لەگەڵ تێڕوانینی خۆیدا بگونجێت، کە لەوانەیە لەگەڵ تێڕوانینی ئەوانی تردا نەگونجێت.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە، کشانەوەی ئێستای موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی و بایکۆتی هەڵبژاردن، لەم دیدگایەوە سەرچاوە دەگرێت نەک ڕق لە کاری سیاسی.

ئاماژە بە پێگە و بەهێزی سەدر دەکات لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و دەڵێت: لەوانەیە یارییەکە بە تەواوی بگۆڕێت تەنانەت ئەگەر لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنیش دوور بێت، هەر بۆیە، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوێکیان لەسەر هەڵبژاردنەکان و چاوەکەی دیکەش لەسەر سەدرە.

لەگەڵ ئەوەی لایەنەسیاسییەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو، سەدر لە چوار ساڵی رابروودا، شەقامی لە بەرژەوەندی خۆی ساز و ئامادەکردووە بۆ چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی راگەیاند، هەرچەندە سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی داوای لێکرد بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە، بەڵام ئەو سوربوو لەسەر بڕیارەکەی.

لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا، موقتەدا سەدر بڕیارێکی دەرکرد بۆ دوورخستنەوەی 31 کەس لە بزووتنەوەکە و باڵی سەربازی سەرایا سەلام، بەهۆی ئاماەکارییان بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.

سەرکردەیەکی رەوتی سەر بە رۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى وتووە، ڕەوتی سەدر پشتگیری لە هیچ لیست و کاندیدێک ناکات لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەو سەرکردەیە ڕەتی دەکاتەوە پێشبینی هەنگاوەکانی داهاتووی سەدر بکات و دەڵێت: هەموو شتێک دەگونجێت، بەڵام کەس نازانێت چۆن و کەی ڕوودەدات.

ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەدر درکپێدەکات و گرەو لەسەر ئەگەری داڕمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بە تێپەڕبوونی کات، چونکە بڕوا وایە سیستەمی سیاسی ئێستا بە ئاسانی چاکسازی ناکرێت.

دەشڵێت: سەدر هەموو جۆرە کارێکی سیاسی تاقیکردۆتەوە. بەشداری کردن لە پەرلەمان و کشانەوەی لێی و بەشداریکردن لە حکومەت و کشانەوەی لێی و هەروەها دژایەتیکردنی چالاکی لە شەقامدا و پێدەچێت گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم سیستەمە توانای چاکسازی نییە.

یەکێکی تر لەو ئەگەرانەی کە سەدر چاوەڕێی دەکات، شوێنگرتنەوەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانە لە عێراق، خودی سەدریش خواستی خۆی بۆ جێگرتنەوەی نەشاردووەتەوە و بەپێی بنەماکانی مەزهەبی شیعە، موقتەدا سەدر هەموو مەرجەکانی تێدایە.