Tech

ئاگاداربن واتسئاپ ئەم کارە دەکات

Mic
2024-10-14

چاتی لایەنی سێیەم رێگە بە بەکارهێنەر دەدات، نامەکان و گفتوگۆکانی واتسئاپ تێکەڵ بکات یان بیبەستێتەوە بە بەرنامەکانی وەک مەسنجەر و تێلەگرام و ویچاتەوە.

واتە بەکارهێنەرانی واتسئاپ دەتوانن نامەکانی مەنسجەریش تێکەڵ بە واتسئاپ بکەن و لەوێوە وەڵامی نامەی مەسنجەریان بدەنەوە، بۆ بەرنامەکانی دیکەی چاتکردنیش بەهەمان شێوەیە.

واتسئاپ رایگەیاندووە سەرەتا و بۆماوەیەک ئەم تایبەتمەندییە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

بەپێی راپۆرتی توێژەرانی بواری پاراستنی داتاکان، بەزیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە، لاوازییەک دەکەوێتە واتسئاپەوەو ئەگەری زۆرە نامە بێزارکەرەکان و ساختەش تێکەڵی نامە راستەقینەکان بێت.

More News

Most Popular

هەواڵ

زانیاری لەبارەی هێرشەکەی سەر هێمن مامەند و دۆخی تەندروستیی

Mic
2025-09-02


دوای خواردنی نانی ئێوارە، دوو کەس تەقە لە رۆژنامەنوس هێمن مامەند دەکەن لە سلێمانی و دوو فیشەکەی بەردەکەوێت، تەقەکەرەکان نەناسراونەتەوە و دۆخی تەندروستی ئەو رۆژنامەنوسەیش جێگیرە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، رۆژنامەنوس و پێشکەشکاری کەناڵی Sterk TV، هێمن مامەند، لەبەردەم چێشتخانەیەکی گەڕەکی عەقاری لە شاری سلێمانی هەوڵی تیرۆرکردنی درا و بەسەختی برینداربوو.

دوای خواردنی نانی ئێوارە، ئەو پێشکەشکارەی کەناڵی Sterk Tv، لە چێشتخانە دێتە دەرەوە و دوو کەس کە لەسەر ماتۆڕسکیلێک بوون تەقەی لێدەکەن و پێنج فیشەکی پێوەدەنێن.

ئەو ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئاماژەی بەوەکردووە، دوو لە فیشەکەکان بەر جەستەی هێمن مامەند کەوتووە و فیشەکێکیش بەر ئۆتۆمبێلەکەی.

هێمن مامەند، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەساڵی 2019 لە لایەن دادگای هەولێرەوە داواکراوە و لەو کاتەوە ماڵی گواستۆتەوە بۆ سلێمانی.

لەبارەی دۆخی تەندروستی هێمن مامەندەوە، دیجیتاڵ میدیای mic زانیویەتی، لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە و لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری تەندروستیدایە.