به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه كۆمپانیای ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌بردن پرایس واته‌رهاوسكوپه‌رز ئه‌نجامدراوه، ساڵی ڕابردو شایه‌تحاڵی فرۆشتنی نزیكه‌ی 10.4 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی بوو و بەراورد بە ساڵی ڕابردوتر 14% فرۆشتنی زیادی کردوە.
توێژینەوەکە لەسەر 21 بازاڕی جیاواز ئەنجامدراون، بازاڕی چین نزیكه‌ی دو له‌سه‌ر سێی فرۆشی به 6.7 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی كۆنتڕۆڵكردوه، به‌وه‌یش گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر له 20%ـی به‌ده‌ستهێناوه و ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش به فرۆشی 1.2 ملیۆن ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی و زیادبونی 7.4% له پله‌ی دوه‌مدا هاتووه.
فرۆشی له بازاڕه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا وه‌ك فڕه‌نسا، نه‌مسا، ئیتاڵیا، سویسرا و سوید كه‌میكردوه، به‌ڵام دابه‌زینه‌كان مامناوه‌ندتر و كه‌متر بون له‌وانه‌ی له ئه‌ڵمانیادا به‌دیكراون.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.