بەرپرسانی سەربازی ئێران لەناو ءێراقەوە دەستینا بەجوڵەکانیانکرد بۆ دژایەتیکردنی ئیسرائیل و پشتیگیرکردن لە حەماس و غەززە.
رۆژنامەی شەرق ئەوسەت لەژمارەی ئەمڕۆ شەمەدا بڵاویکردوە کە رەزا فەلاح زادە، جێگری بەرپرسی فەیلەقی قودسی سوپای نپاسداران و باڵیۆزی ئێران لەبەغدا لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای عێراق کۆبوونەتەوە و باسیان لەو رێوشوێنانە کردوە کە بیگرنە بەر دژی بە ئیسرائیل و پشتیوانیکردنیان لە بزووتنەوی حەماس.
لەکۆبوونەوەکەدا نوری مالکی سەرکردەی سیاسی عێراقی و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای گرووپە شیعییە نزیک لە ئێرانییەکان ئامادەی بوون و بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بۆ ئەوەکردوە کە هەرچی زووە میکانیزمی تۆمارکردنی ناوی خۆبەخشانی عێراقی بۆ شەڕی ئیسرائیل ئامادە بکرێت.
هەروەها باسیلەن لە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی میدیایی گەورە کردوە لەدژی ئیسرائیل و هێرشەکانی بۆ سەر غەززە.
بەوپێیەی کە عێراق لەژێر هەژموونی ئێراندایە، بەدوور نازانرێت کە لەئەگەری تەشەنەکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، پریشکی شەڕەکە عێراقیش بگرێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.