تەندروستی

چ وەرزشێک گونجاوە بۆ تووشبووانی شەکرە؟

Mic
2023-10-18

وەرزشکردن گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تووشبووانی شەکرە، بەو پێیەی یارمەتیدەرە لە کۆنترۆڵکردنی ئاستی شەکر لە خوێندا، و بەمەش ئاڵۆزییە مەترسیدارەکانی نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە، بەمەرجێک وەرزشی گونجاو هەڵبژێردرێت و بە شێوەیەکی مامناوەند ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی دووربکەونەوە لە مەترسییە تەندروستییەکان کە ڕەنگە لە ئەنجامی وەرزشکردنەکەیەوە بێتە ئاراوە بە شێوەیەکی نادروست، وەک دابەزینی توندی ئاستی شەکری خوێن.

سەنتەری ئەڵمانی بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی شەکرە جەختی لەسەر گرنگی وەرزشکردن کردووەتەوە لە دابەزاندنی ئاستی شەکر لە خوێندا و زیادکردنی هەستیاری خانەکان بۆ ئەنسۆلین و ئاساییکردنەوەی پەستانی خوێن و باشترکردنی ئاستی چەوری خوێن، ئەمە جگە لەوەی یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادە.

سەنتەرەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە نەخۆشانی شەکرە لانی کەم 3 کاتژمێر لە هەفتەیەکدا وەرزش بکەن و وەرزسی گونجاو هەڵبژێرن ،بۆ نموونە نەخۆشانی شەکرە - کە بەهەمان شێوە تووشی نەخۆشی دەمار یان ئێسک دەبن - پێویستە ئەو وەرزشانە ئەنجام بدەن کە کاریگەری لەسەر جومگەکان و دەمارەکان نەبێت، وەک مەلەکردن، وەرزشی لەشجوانی ئاو و پاسکیلسواری.

تووشبووانی شەکرە - کە بەهەمان شێوە تووشی نەخۆشییەکی چاو دەبن کە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە دروست دەبێت - پێویستە دووربکەونەوە لە وەرزشە توندوتیژەکانی وەک یاری بەرگریکردن لە خۆیان و وەرزشی بەهێزکردنی ماسولکەکان.

هەروەها سەنتەرەکە جەختی لەسەر گرنگی وەرزشکردن بە شێوەیەکی مامناوەند کردەوە بۆ ئەوەی مەترسی دابەزینی توندی ئاستی شەکری خوێن نەبێت، کە دەتوانرێت بە چاودێریکردنی هەندێک نیشانە دەربکەوێت وەک:
📌ئارەقکردنەوە
📌ساردی لەش
📌پێستی بێڕەنگ
📌کەمبوونەوەی هێزی ماسولکەکان
📌تێکچوون
📌ژانەسەر
📌سەرگێژخواردن
📌هێڵنج
📌کاڵبوونەوەی بینین
پێویستە هەر کە هەستت بەم نیشانانە کرد واز لە وەرزشکردن بهێنیت و ئاستی شەکری خوێنت بپێویت.

بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی تەندروستی لەکاتی وەرزشکردندا، کۆمەڵەی شەکرەی ئەڵمانی پێشنیاری ئەوە دەکات کە نەخۆشەکان بەباشی خۆیان بۆ وەرزشکردن ئامادە بکەن، چونکە پێویستە پێش وەرزشکردن ئاستی شەکر لە خوێندا بپێورێت، ئەگەر ئاستی شەکرەکە زۆر کەم بوو، ئەوا پێویستە پێش وەرزشکردن شتێک بخۆیت، بەڵام ئەگەر زۆر بەرز بوو، ئەوا نابێت وەرزش بکەیت.


کۆمەڵەی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا کە ئاستی شەکر لە خوێندا نەک تەنها لە کاتی وەرزشکردندا، بەڵکو چەند کاتژمێرێک دوای وەرزشکردن دەتوانێت کەم ببێتەوە، بۆیە پێویستە نەخۆشانی شەکرە دوای وەرزشکردن نان بخۆن و کۆگاکانی شەکری خوێنیان پڕبکەنەوە.

پێش خەوتن پێویستە ئەو کاربۆهیدراتانە بخۆیت کە بە هێواشی هەڵدەمژرێن، وەک پەتاتەی شیرین، برنجی، گەنمەشامی، و زۆربەی جۆرەکانی سەوزەی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات، بەو پێیەی سەقامگیری شەکری خوێن دەپارێزن و یارمەتیدەرن بۆ ڕێگریکردن لە کەمبوونەوەی لە ماوەی شەو.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.