تەندروستی

بۆچی وا باشترە ڕاستەوخۆ پێش خەوتن خۆت نەشۆیت؟

Mic
2023-11-02

زۆر کەس بۆ ئارامبونەوەی مێشک و دەروونی و تێپەڕاندنی قورساییەکانی ئەو رۆژە شەوان پێش چوونە جێگەی نوستن خۆیان دەشۆن دواتر ڕاستەوخۆ دەخەون کە ئەمەش زیانی تەندروستی هەیە .

ماڵپەڕی برایتساید لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاشکرایکردوە کە نابێت ڕاستەوخۆ پێش چوونە جێگەی نوستن خۆت بشۆیت چونکە ئەم زیانانە بە جەستە دەگەیەنێت:

📌بەهۆی ناهاوسەنگی پلەی گەرمی جەستەت بە ئاسانی خەوت لێناکەوێت و ناچیتە خەوی قوڵەوە.

📌بەهۆی بەرزبونەوەی فشاری خوێنەوە لێدانی دڵ ناڕێک دەبێت و فشاری دەروونی زیاد دەکات.

📌زیان بە زیندەپاڵی جەستە دەگەیەنێت کە هۆکارە بۆ خاوبوونەوەی کرداری تواندنەوەی چەوری جەستە و زیادبوونی کێش.

📌خەوتن بە قژی تەڕ زیان بە تەندروستی جەستەو قژ  دەگەیەنێت و کڕێشی قژ زیاد دەکات.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.