تەندروستی

ئێستا وەرزی هەنارە لەبەر ئەم سوودە زۆرانە هەنار بخۆ

Mic
2023-11-07

سوودێکی زۆری بۆ لەش هەیە لەوانە:

📌دژی ئەستوربوونی دیواری خوێنبەرەکانە دژی دەرکەوتن یان دروستبونی خوێن مەینە.
📌دەتپارێزێت لە نەخۆشییەکانی دڵ.
📌فشاری خوێن دادەبەزینێت.
📌رێژەی کۆلیستڕۆڵ لەناو خوێن کەم دەکاتەوە.
📌دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسە ، سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەکات.
📌دژە شێرپەنجەیە.
📌لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەتپارێزێت.
📌کەمکردنەوەی ئازارو هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە لەو کەسانەی کە ڕۆماتیزمەیان هەیە.
📌قەلەقی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە.
📌دەبێتە هۆی تازەکردنەوەی خانەکانی پێست ، پێست دەپارێزێت لە چرچ بوون
باشترکردنی لایەنی سێكسی.

More News

Most Popular

هەواڵ

ئەمریکا دەستوەردان لە نەوت و غازی هەرێم دەکات

Mic
2024-05-13

چاوەڕواندەکرێت وەفدێکی باڵای وزەی ئەمریکا بگاتە هەرێمی و کوردستان و لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و راکێشانی بۆری غاز گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکات .

جگە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پرسی هەناردەی غازی کۆرمۆریش پرسێکی دیکەیە کە وەفدەکەی ئەمریکا گفتوگۆی لەبارەوە دەکەن، بەتایبەت بۆ ناردنی غاز لەکۆرمۆرەوە و بۆ دهۆک و هەندێک ناوچەی دیکەی عێراق.

وەفدەکەیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی جیۆفری پایات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سیاسەتی وزەی جیهانی  سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن.

لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان، په‌ره‌پێدانى غازى سروشتى، ڕاكێشانى بۆریى غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ دهۆک و هه‌نارده‌كردنى غازى سروشتى و فرۆشتنى بە به‌غدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و زیانەکانی ڕاگرتنی نەوت، وزەی خاوێن تاوتوێ دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت دوای سەردانی وەفەکەی ئەمریکا ڕێککارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت خێرا بکرێت، هەروەها لە هەرێمی کوردستانەوە غاز بۆ عێراق دابین بکرێت.