📌خواردنەوە گازییەکان
دەبێتە هۆی ئازار لە گەدە
و کێشە بۆ کۆئەندامی هەرس دروست دەکات.
📌شەربەتی قوتو شیرینی
دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی
رێژەی شەکر.
📌تەماتە
دەبێتە هۆی هەوکردنی
گەدە.
📌سرکەی سێو
دەبێت هۆی ئازارو
ناڕەحەتی لە گەدەدا.
📌میوە مزرو ترشەکان
دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی
کرداری هەرس.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.