هەوکردنی جیوبەکان
بریتییە لە هەوکردن یان ئاوسانی شانەکانی ناوپۆشی جیوبەکان، جیوبەکان بریتین لە بۆشاییە
کونەکانی پڕ لە هەوا لەناو ئێسکەکانی دەموچاودا، کە دەکەوێتە دەوری لووت و چاوەکان،
نیشانەکانی هەوکردنی جیوبەکان جیاوازن، بەڵام نیشانە باوەکان بریتین لە:
📌گیرانی لووت
📌 زیادبوونی تەڕبوونی لووت
📌 هەستکردن بە ئازار یان فشاری دەموچاو
📌قورگ ئێش
📌ماندوێتی و سەرئێشە
📌بۆنی ناخۆشی دەم
📌کەمبوونەوەی هەستی بۆن کردن
📌بوونی پەستان لە گوێیەکاندا
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.