دادگای باڵای بەریتانیا بڕیاری ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ رواندا بە نایاسایی دانا، بەوەش پرۆژەکەی حکومەتی بەریتانیا بۆ رەوانەکردنی کۆچبەران بۆ رواندا شکست دەهێنێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای باڵای بەریتانیا، بڕیاریدا کە ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕواندا بە نایاسایی دابنێت، ئەوەش بڕیارێکە لەدژی حکومەتی ئیستای بەریتانیا، کە بڕیاریدابوو ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەچنە بەریتانیاوە رەوانەی رواندا بکرێن تاوەکو دۆسێکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.
لەکاتی خۆیدا بڕیارەکە کاردانەوەی لایەن و چالاکانی مەدەنی و مافی مرۆڤی لێکەوتەوە، بەڵام حکومەتی بەریتانیا هەر سووربوو لەسەر جێبەجێکردنی.
دادگا بە دەرکردنی بڕیارێک بەنایاسایی بوونی پرۆژەکە، بەتەواوی رێ لەحکومەت دەگرێت هیچ کۆچبەرێک رەوانەی رواندا بکاتەوە.
هەواڵەکە بۆ کۆچبەرانی بەریتانیا دڵخۆشکەرە، چونکە مەترسی ناردنیان بۆ رواندا لەسەر نامێنێت و چیتر لەدودڵی راگواستنیان بۆ ئەو وڵاتەدا نابن، بەڵکو هەر لەناو خۆی بەریتانیا دەمێننەوە تاوەکو دۆسێکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.