Tech

گووگڵ گەورەترین کێڵگەی بای دەریایی لە هۆڵەندا دەکڕێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی پاک

Mic
2024-02-07

کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژیای گووگڵ گرێبەستێکی ئەنجامدا بۆ کڕینی دوو کێڵگەی دەریایی نوێ لە کەناراوەکانی هۆڵەندا بە مەبەستی ئیستغلالکردنی وزەی بای دەریایی، ئەمەش بەشێکە لە پلانی کۆمپانیاکە بۆ پاککردنەوەی هەموو ئەو وزەیەی لە ناوەندەکانیدا بەکاردەهێنرێت تا ساڵی ٢٠٣٠.

کۆمپانیاکە ئاشکرایکردووە، لە ئەنجامی ئەو گرێبەستە ئەنجامدراوە زیاتر لە ٧٠٠ مێگاوات وزە بەدەستدەهێنن، هەروەها دوو سەنتەری کۆمپانیاکە لە هۆڵەندا سوودمەند دەبن لە کێڵگە باییەکانی دەریایی، کە نزیکەی ٦%ی پێویستی ساڵانەی کارەبای... هۆڵەندا.

ئامانجی گووگڵ لەمساڵدا 90% وزەی پاک بۆ ناوەندەکانی داتا هۆڵەندییەکانی دابین بکات، لەگەڵ ڕێکەوتنی زیادە بۆ کڕینی وزەی بەردەوام لە کێڵگە باییەکان و کێڵگە خۆرییەکان لە بەلجیکا و پۆڵەندا و ئیتاڵیا. کۆمپانیاکە بەنیازە قەرەبووی بەکارهێنانی کارەبای خۆی بکاتەوە بە کڕینی وزەی بێ کاربۆن کە نزیکەی 40%ی کارەبای بەرهەم هێنراو لە هۆڵەندا پێکدەهێنێت.

مایکرۆسۆفت هاوشێوەی گووگڵ پابەندە بە کڕینی وزەی بێ کاربۆن لە سەرچاوە ناوخۆییەکان، لە مانگی ئایاری ٢٠٢٣ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای هێلیۆن ئینێرجی واژۆکرد بۆ دابینکردنی وزەی پاک تا ساڵی ٢٠٢٨، یەکەم ڕیاکتۆری گەرمی ئەتۆمی بازرگانی بە تۆڕی کارەبای واشنتۆنەوە بەستەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.