تەندروستی

هۆکار و چارەسەرەکانی مێخەکەی قاچ

Mic
2024-02-21

یەکێک لەو گرفتانەی توشی پێست دەبێت بەتایبەت لە کەسانی کێش زیاددا بوونی مێخەکەی قاچە، مێخەکە ڕەق بونی بەشێک لە پێستە کە بەهۆی فشار خستنە سەری بۆ ماوەیەکی دورودرێژ دروستدەبێت، ئەو شوێنەی پێست کە دەکەوێتە سەر ئێسکە بەرزەکان و جومگەکان زۆرتر توشی مێخەکە دەبێت، مێخەکە بە ئەندازەی یەک سانتیمەتر دەبێت و پەستان خستنە سەری دەبێتە هۆی ئازارێكی زۆر.
جگە لە دیمەنە ناشرینەکەی زۆرکات ئازاری هەیە و رێگەی جیاواز بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی.

بۆ چارەسەری ئەم گرفتە دەتوانرێت لە ماڵەوە ئەم رێگەیانە جێبەجێ بکەیت:

یەکەم: ئەو پێڵاوانەی قەبارەیان بچوکە و بۆ پێت تەسکە لەناویان بەرە.
دووەم: قاچت بخەرە ناو ئاوی گەرم و خوێوە ڕۆژانە جارێک بۆ ماوەی (20) خولەك، رۆژانە ئەم کارە دەبێت دوبارەی بکەیتەوە تاکو مێخەکەکە دەردەکەوێت و پێدەگات. 
سێیەم: قاچ وشکبکەرەوە و شوێنی مێخەکەک کەرەی کاکاو یان کرێمی شێدارکەرەوەی لێبدە.
پێنجەم: کاتێک مێخەکە دەرکەوت و ئازاری نەما بە بەردی بنپێ "بەردی حەمام" بیخشێنە لە بنی پێت.
شەشەم: هەفتانە ئەم رێگەیە تاقیبکەرەوە تاکو بە تەواوی مێخەکەکە نامێنێت، رۆژانە بەردەوامیش زەیتی گەرچەک و کرێمی شێدارکەرەوە بدە لە قاچەکانت بەو جۆرە پێستی قاچ بە تەندروستی دەمێنێتەوە.
حەوتەم: ئەگەر ئەو رێگەیانە سوودی نەبوو، ئەوا سەردانی پزیشک بکە یان دەرمانی دژە زیندەگی تایبەت بە لابردنی مێخەک بێت بیکرە، بەتایبەت ئەو دەرمانانەی کە ترشی سالیسیلیکی تێدایە.
هەشتەم: ئەگەر هەستکرد بەردەوام مێخەکەکە زیاد دەکات ئەوا پێڵاوی فراوان لەپێبکە و دوربکەوەرەوە لە پێڵاوی تەسک.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.