هەواڵ

بەغدا سنورەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران تەلبەند دەکات

Mic
2024-03-11

 حکومەتی عێراق پلانی گەورەترین بەربەستی تەلبەندیی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەکاو سنورەکانی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە.

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت، بڵاویکردەوە کە بڕیارەکە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستبەجێبەجێکردنی کراوە و لە پارێزگای دیالە، خانەقین و مەندەلیەوە دەستپێدەکات تاوەکو سنورەکانی هەرێمی کوردستان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر.

جێبەجێکردنی پلانەکە دوێنێ یەکشەممە دەستیپێکردووە، تەلبەندکردنی سنووری نێوان عێراق و ئێران لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە لە مەندەلی و قەزانیەوە دەستپێدەکات تاوەکو پارێزگاکانی سلێمانی و واست.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، لە سنوورەکان تاوەری چاودێری دادەنرێن و کامێرای پێشکەوتوویان بۆ دابین دەکرێت.

پرۆسەکە بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوورە لە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان لە هەر حاڵەتێکی قاچاخی و دزەکردن.هەندێکیش پێیانوایە مەبەستی سیاسی لەپشتەوەیە و بۆ رێگریکردنە لەجوڵای ئەو هێزانەی کە نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

ئەمە بۆ یەکەمجارە لەدوای ساڵی 2003 ەوە حکومەتی عێراق سنوورەکانی بە تەلبەند لەگەڵ ئێران تووند دەکات.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.