بەرگری شارستانی شارەکان هۆشداریان داوەتە هاوڵاتییان بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاو و بەهێزی شەپۆلەکە بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە.
چەند رێنماییەک هەیە هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەگەری روودانی لافاودا جێبەجێی بکەن:
-١ پێوستە ھەموو ماڵێک بۆری ئاوەڕۆی گەڕاوە دابنێت لە دەرەوەی ماڵی خۆیدا تاوەکو لە کاتی پڕبـوونی مەنھۆڵی گەڕەکدا نەگەڕێتەوە ناو خانوەکەی.
٢- ئەو ماڵانەی گەراجی دفن یا نھۆمێکی خانوەکەیان چاڵە لە ئاستی جادەوە پێویستە حەوزێکی مەتر چوارگۆشە دروست بکات و بزوێنەری تایبەتی ئاوهەڵکێشانی تێدا دابنێت بە دانانی ئامێری پاسەوانی زیرەکەوە، بۆئەوەی ھەرکات ئاو ھاتە ژوورەوە ئۆتۆماتیکی خۆی بکەوێتە کار و نەھێڵێت ئاو گل بێتەوە.
٣- پاککردنەوەی مەنھۆڵی ناو ماڵ لە زیخ و بەرد قوڕ و پیسی، ھەروەھا لابردنی سەر گونجەکان لە سەربان و حەوشە تاوەکو ئاو بە رێژەیەکی زیاتر بڕوات.
٤- پاککردنەوەی سەربان و حەوشە لە گەڵا و عەلاگە و مەقابا تاوەکو لە کاتی بارانباریندا نەچنە بەردەم مەنھۆڵ و گونجەکان.
٥- ئەو ماڵانەی لە گەڕەکی لاوەکی دان ئاوی شەقامێکی سەرەکی دێتەوە سەری، پێویستە رێڕەوی ئاوەکە بگۆڕن بۆ جێگەیەکی گونجاوتر لە رێگەی فەردە لم، یان تاسە دانان بە کۆنکرێت ئاستی بەرزی و نزمی تاسەکە لە ژێر چاودێری یاساکانی ھاتوچۆدا.
٦- کوژانەوەی سەرچاوەی کارەبا لەو جێگەیەی ئاوی تێدا کۆبووەتەوە و ئەندامانی خێزانەکە قاچیان لە ناوی دایە و خەریکی دەرھێنانی ئاوەکەن، چونکە مەترسیدارترین رووداو ئەوەیە ئاو بگاتە ئاستی سویچ پلاک و کارەبا بچێتە سەر ئاوەکە.
٧- ئەو ماڵانەی ساڵانە دووچاری ھاتنە ژوورەوەی لافاو دەبن و ھیچ ئامادەسازییەکیشیان لەم رێنماییانە نەکردووە بۆ خۆپاراستن، پێویستە کەلوپەلی کارەبای بەنرخ و ئاڵتون و پارە لە جێگەی نزمدا دانەنێن، تاوەکو رووداوەکەش روویدا زەرەروو زیان کەمتر بێت.
٨- سەلامەتی خۆت و ماڵ و منداڵ و ئەندامانی خێزانت لە پێش ھەموو شتێکەوەیە گەر ھیچت پێ نەکرا باشترین شت ئەوەیە بێیتە دەرەوە بچیتە جێگەیەکی سەلامەت.
٩- ئەو ماڵانەی سەربانیان گڵ و دارە، پێویستە بە زووترین کات بێنە دەرەوە و نەمێننەوە لە ژێریا، چونکە مەترسی تەپین و رووخانی ھەیە.
بە پێی توێژینەوەیەک کە کۆمەلێک زانای ئەلمانی و ئەمرێکی ئەنجامیان داوەو لە گۆڤاری بەناوبانگی Brain Structure and Function بڵاوکراوەتەوە، زاناکان ئاماژەیان بەوە داوە بێ دەنگی یەکێک لەو هۆکارانەی دەتوانێت ببێتە هۆی گەشەکردنی خانەکانی مێشک.
لە توێژینەوەکەدا، توێژەران کۆمەلێک مشکیان هێنا، و کۆمەلێک دەنگی جیاوازیان لەسەریان تاقیکردەوە هەر لە ژاوەژاو و مۆسیقا و بیدەنگی تەواو، بۆ ئەوەی بزانن کارێگەرییان چۆنە، ئەنجامەکان ئەوەیان دەرخست کە تەنها بێدەنگی تەواو بووەتە هۆی گەشەکردنی بەرچاوی دەمارە نوێیەکانی ناو مێشک کە ڕاستەوخۆ بەشدارە لە بیرەوەری و فێربوون و هەست و سۆزدا.
هەروەها ئاماژەش بەوە کراوە تەنانەت مۆسیقای کلاسیکیش کە بە شێوەیەکی نەریتی پەیوەستە بە باشتربوونی کارکردی مەعریفیەوە، وەک بێدەنگی کاریگەر نەبوو. توێژەران تێبینیان کردووە کە خانە تازە بەرهەم هێنراوەکان لە بێدەنگیدا نەک هەر ژمارەیان زیاترە، بەڵکو چانسی مانەوە و گەشەکردنیان بۆ دەمارەخانە چالاکەکان باشترە.
ئەم دۆزینەوە ئەوەمان بۆ پێشنیار دەکات ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ڕۆژانە تەنها دوو کاتژمێر بێدەنگی بە خۆمان بدەین، لەناو پەلەقاژەی ژاوەژاوی دیجیتاڵی و میدیا و فشاری ڕۆژانە و کارکردندا؛ نەک وەک تەنیایی، بەڵکو وەک دەرمانێکی ڕاستەقینە بۆ گەشەکردن و بنیاتنانەوەی دەروون.