هەواڵ

لەسەر رێوڕەسمی نەورۆز دەستگیر کران

Mic
2024-05-02

دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران سێ گەنجی کوردیان لەسەر ئەوە دەستگیرکرد کە رێورەسم و ئاهەنگی نەورۆزیان ئەنجامداوە

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەی مرۆڤ، رایگەیاند کە سێ گەنجی کوردی خەڵکی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دەستگیرکران.
هاوڵاتییە دەستگیرکراوەکان ناویان، کورد بەناوەکانی محەممەد سوڵتانپوور خەڵکی گوندی "دێ شەمس"، غەفوور شێخ ئەحمەدی تەمەن 50 ساڵانە و خەڵکی گوندی "عالیاوێ" و جەعفەر ڕەسووڵی 36 ساڵ لە گوندی "بێمزورتێ" سەر بە شاری شنۆ لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستگیرکراون
ئەم سێ هاووڵاتییە لە ماڵەکانی خۆیان بە بەکارهێنانیی تووندوتیژی و بەبێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری، لێیاندراوە و دەستگیر کراون؛ تاوەکو ئیستاش هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسیانە نییە.

ساڵانە لە ئێران چالاکانی سیاسی و مەدەنی و تەنانەت مامۆستایانی زمانی کوردی و رێکخەرانی بۆنە نەتەوایەتییەکانیش لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە دەستگیر دەکرێن و ئاستەنگی کارکردنیان بۆ درووستدەکرێت.

More News

Most Popular

Tech

زانایانی چین سەرەڕای رووداوەکەی تایتان ژێردەریاییەکی بەهێزتر دروستدەکەن

Mic
2024-07-27

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی"smcp" زانایانی چینی پەردەیان لەسەر ناوپۆشێکی ڕیشاڵی کاربۆنی زۆر بەهێز لادا کە ژێردەرییاییەکی بەهێزە و توانای چوونە ناوەوەی بۆ قوڵایی لە رادەبەدەر هەیە.
ئەم ژێردەریاییە توانای چوونە ناو ئاوی هەیە بە قوڵایی ٦٠٠٠مەتر، هەروەها تێیدا توانای گلدانەوەی ئۆکسجینی پێویست هەیە تا ئەو بڕە لە قوڵایی، ئەم تایبەتمەندییانەش وادەکات زۆر بەهێزتر و گونجاوتر بێت لە ژێردەیاییە ئەمریکییەکە کە ئەو کارەساتە گەورەیەی لێکەوتەوە.
بە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە چین ئەو گرەوە دەباتەوە کە باوەڕی وایە ریشاڵی کاربۆنی پێکهاتەیەکی گونجاو بۆ دروستکردنی ئەم بەرهەمە بەو مەبەستە.
جێگەی باسە لە رێکەوتی ١٦ی ٦ی ٢٠٢٣ ژێر دەریایی تایتان لە بەندەری شاری سانت جۆنزی ڕۆژهەڵاتی کەنەداوە دەستی بەگەشتەکەی کرد بە ئامانجی گەیشتن بە شوێنی پاشماوەی کەشتی تایتانیک کە پێنج سەرنشینی تێدابوو، بەڵام دوای کاتژمێرێک و ٤٥ خولەک ژێردەریاییەکە پەیوەندی لەگەڵ دەرەوەی خۆی پچڕاو و چارەنوسی ژێردەریاییەکە و سەرنشینەکانی دیار نەمان.
لە رۆژی ٢٣ی حوزەیران، کۆمپانیای "ئۆوشن گەیتـ"ـی خاوەنی ژێردەریاییەکە گیانلەدەستدانی تەواوی سەرنشینانی ناو ژێر دەریاییەکەی راگەیاند بەهۆی تەقینەوەی ناوەکی ژێر دەریاییەکەوە