هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی: بەمزوانە وادەی نوێی هەڵبژاردنی کوردستان رادەگەیەنین

Mic
2024-05-12

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاسکرایکرد کە راگەیاندنی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نزیکە و ئەو وشەی بەمزوانەی بەکارهێنا.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وتیشی"بەمزوانە وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنین."

پێشبینی دەکرێت ئەو وادەیەی سەرۆکی هەرێم باسیدەکات بکەوێتە مانگی 10 ی ئەمساڵەوە، بەڵام هەندێکی دیکە دەڵین کە دوورنییە هەڵبژاردن بکەوێتە ساڵی داهاتوو لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقدا پێکەوە بکرێن.

دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکۆکی و ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتۆتەوە، چ لەوخۆی هەرێم و چ لەسەر ئاستی عێراق و هەندێک لە وڵاتانی بیانی و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

هۆکاری سەرەکی ئەمجارەی دواخستنی هەڵبژاردن، پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ئەویش بەهۆی راگەیاندنی بەشدارینەکردن لە هەڵبژاردنەکەدا، وەک بەرپرسەکانیان دەڵێن" بەو کێشانەوە ناچنە ناو هەڵبژاردنەوە."

بەرپرسانی پارتی دەیانەوێت لانیکەم نیوەی کورسی پێکهاتەکان بگەڕێننەوە کە ئەوەش راستەوخۆ لە قازانجی ئەوە بەو پێیەی لەرابردووشدا پێکهاتەکان زیاتر نزیکبوون لە پارتی و نوێنەرەکانیان لە بەرژەوەندی پارتی دەنگ و بڕیاریانداوە.

 

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.