هەواڵ

ئەمڕۆ دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکات

Mic
2024-06-10

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان راگەیاند، پێشتر حکومەتی عێراق بڕی شەش ملیار دیناری بۆ پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناردووە و کە سێ ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانییەوە سێ ملیار دینارەکەی دیکەش بۆ پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە سلێمانی و دهۆک پارەکە دابەشدەکرێت، هەر جووتیارێک لە رۆژانی رابردوو گەنمەکەی رادەستی سایلۆکان کردووە یاخود ئەمڕۆ رادەستی دەکات، دەتوانن بچێت چەکی پارەکەی وەربگرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی گوتیشی، لە هەولێر کێشەیەکمان هەیە کە تاوەکو ئێستا بانکێک بۆ پێدانی پارەکە بە جووتیاران دیارینەکراوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو کێشەیە چارەسەردەبێت و بانکێکی بۆ دیاری دەکەین و جووتیارانی هەولێریش دەتوانن پارەکەیان وەربگرن. نەوزاد شێخ کامیل، ئاماژەی بەوەشکرد، ناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغدادەوە بەردەوام دەبێت و سەرجەم جووتیاران پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن. ئەمساڵ بەغداد بڕی 700 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار دەدرێت بە جووتیاران.

More News

Most Popular

زانست

ئایا ماسی دوای بەستنی دووبارە زیندوو دەبێتەوە؟

Mic
2024-07-25

لە بابەتێکی ماڵپەڕی " earthdate" دا باس لەوە دەکات کە ماسی بە گشتی توانای خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی پلەی گەرمیدا هەیە و دەتوانێت لە ئاوی سارددا بۆ ماوەیەکی زۆر بژی، بەڵام ئەگەر ئاوێک بە تەواوی بەستوو بێت، ئەگەری ئەوە هەیە هەندێک لە ماسییەکان بمرن.
لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە چۆن ماسییەکان لە دەریاچە بەستووەکان و ئاوەکانی ناوچە جەمسەرییە سەهۆڵاوییەکانی زەویدا دەژین؟
ماسییەکان کۆمەڵێک ستراتیژی بەکاردەهێنن بۆ مانەوەیان لە ژیاندا، ئەوانیش بریتین لە:
- خاوبوونەوەی میتابۆلیک، ماسی دەچێتە دۆخێکەوە پێی دەوترێت "torpor" ئەمەش هاوشێوەی خەوی زستانەیە، بەڵام بەو شێوەیە قووڵ نییە، پلەی گەرمی جەستەیان لەگەڵ پلەی گەرمی ئاوەکەدا دادەبەزێت و لێدانی دڵ و هەناسەدان و ئاستی چالاکی و جوڵەکانی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش کەم دەبنەوە، بەم شێوەیەش وزە دەپارێزێت چونکە جەستەیان پێویستی بە جوڵە نییە.
- دەڕۆنە قووڵاییەکی زۆرترەوە، زۆرێک لە جۆرەکانی ماسی دەچنە ناوچە قووڵاییەکانی دەریاچەکانەوە کە پلەی گەرمی ئاوەکە جێگیرتر دەمێنێتەوە و کەمتر ئەگەری بەستنی تەواوەتی هەیە، ئەمەش ماسییەکە دەپارێزێت وادەکات لە ژیاندا بمێنێتەوە.
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بەو پێیەی ئاستی چالاکییەکانیان زۆر کەم دەبێتەوە، ماسییەکان پێویست ناکات لە وەرزی زستاندا وەکو جاران خۆراک بدۆزنەوە، لەوانەیە زۆر کەم بخۆن یان پشت بە وزەی یەدەگی خۆیان ببەستن.
- گونجاندنی فیزیۆلۆژی، هەندێک جۆری ماسی گونجانی تایبەتیان لە جەستەیاندا هەیە کە یارمەتیان دەدات لە سەرمادا بمێننەوە، بۆ نموونە هەندێکیان پرۆتینی دژە بەستن لە خوێنیاندا هەیە کە ڕێگری لە بەستنی خانەکانیان دەکات.
هەر بۆیە بە بەکارهێنانی ئەم ستراتیژانە، ماسییەکانی دەریاچە بەستووەکان دەتوانن وزەی خۆیان بپارێزن و لە بارودۆخی سەختی زستاندا بژین تا بەهار دێت.