کۆمەڵەی ئەڵمانی
بۆ نەخۆشیەکانی هەرس و میتابۆلیک ڕایگەیاندووە، ڕەنگی قاوەیی ڕشانەوە زەنگی
ئاگادارکردنەوە بەرز دەکاتەوە، چونکە مژدەی کێشەیەکی تەندروستی جددی دەدات کە پێویستی
بە ڕاوێژکاری بەپەلە لەگەڵ پزیشک هەیە.
ئەو کۆمەڵەیە ڕوونی
کردەوە کە ڕەنگە ڕەنگی قاوەیی ڕشانەوە بەهۆی بوونی پیسایی لە ڕشانەوەدا بێت بەهۆی
گیرانی ڕیخۆڵەوە کە هۆکارەکانی لە هەوکردنی پەنکریاس، بەردی زراو، یان وەرەمدایە.
نیشانەکانی تری
گیرانی ڕیخۆڵە بریتین لە ئازاری توندی سک و سکچوون و ئاوسانی سک و قەبزی، ئەمە جگە
لە ڕشانەوە بۆنی پیسایی.
خوێنبەربوون لە
کۆئەندامی هەرسدا
ئەو کۆمەڵەیە
ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەنگە ڕەنگی قاوەیی ڕشانەوە بەهۆی بوونی خوێنەوە بێت تێیدا،
ئەمەش ئاماژەیە بۆ خوێنبەربوون لە کۆئەندامی هەرسدا، وەک بوونی برینی گەدە یان
دوانزەگرێ.
لە هەر حاڵەتێکدا
ڕەنگی قاوەیی ڕشانەوە نوێنەرایەتی حاڵەتێکی فریاگوزاری پزیشکی دەکات کە پێویستی بە
ڕاوێژکردن بە پزیشکی دەستبەجێ هەیە، بەتایبەتی ئەگەر ڕشانەوەکە نیشانەکانی تری لەگەڵدا
بێت وەک هەناسە تەنگی، هەناسەدانی خێرا، لێدانی خێرای دڵ، تێکچوونی خێرا لە باری تەندروستی
گشتیدا.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.