تەندروستی

جیهان ئامادە نییە بۆ پەتا نوێیەکان... و هۆشدارییەک سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە

Mic
2024-06-19

ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندەی H5N1 تادێت زیاتر دەگوازرێتەوە بۆ شیردەرەکان، لەنێویاندا ئاژەڵداری لە کێڵگەکان لە سەرانسەری ئەمریکا، هەروەها بۆ ژمارەیەکی کەم لە مرۆڤەکان، ئەمەش نیگەرانی دروست دەکات لەوەی ڤایرۆسەکە لە داهاتوودا بگۆڕێت بۆ پەتا.
لە ڕاپۆرتێکدا کە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە، زیادبوونی حاڵەتەکانی ئەنفلۆنزای باڵندە لەنێو شیردەرەکاندا، لەنێویاندا ئاژەڵداری لە ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندە کە جیهان ئامادە نییە ڕێگری لە پەتاکانی داهاتوو بکات، هەروەها داوای لە سەرکردەکان کردووە بە خێرایی هەنگاو بنێن.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دوای زیاتر لە چوار ساڵ لە پەتای کۆرۆنا، سیاسەتمەداران "بە کەمتەرخەمی" مامەڵە دەکەن بە تەرخاننەکردنی پارە یان هەوڵی پێویست بۆ ئەوەی کارەساتەکە دووبارە نەبێتەوە.

هێلین کلارک کە بەشداری ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەی کردووە و سەرۆکوەزیرانی پێشووی نیوزلەندا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: ئەگەر ڤایرۆسەکە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەست بە بڵاوبوونەوە بکات، بە ئەگەرێکی زۆرەوە جیهان ناتوانێت مامەڵەی لەگەڵدا بکات. کلارک ئاماژەی بەوەشکردووە، دەکرێت "لە کۆڤید کوشندەتر بێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە ئامێری پێویستمان نییە بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە پێش ئەوەی زیاتر بڵاوبێتەوە".

هەروەها ئاماژەی بە جۆرێکی کوشندەتری کۆکە (Empox) کردووە کە بە تایبەتی تووشی منداڵان دەبێت لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتێکدا وڵاتە دەوڵەمەندەکان ڤاکسینیان هەیە کە دەتوانێت بەرەنگاریی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە ببێتەوە، بەڵام لەبەردەستی وڵاتی ناوەڕاستی ئەفریقادا نییە.
ئەو ڕوونی کردەوە کە ئێستا دوو کەس بەهۆی جۆری کۆکەی مەیموون لە باشووری ئەفریقا گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چۆن پشتگوێخستن دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ماددە نەخۆشخوازەکان.

کلارک سەرۆکایەتی ڕاپۆرتەکەی لەگەڵ ئیلین جۆنسۆن سیرلیف سەرۆکی پێشووی لیبریا کرد، کە ئەندامی لیژنەیەکی سەربەخۆ بوو کە ڕاسپاردە بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی سەبارەت بە ئامادەکاریی پەتاکە دەکات.

کلارک ڕایگەیاند کە سەرەڕای پێشنیاری لیژنەکە لە ساڵی ٢٠٢١، "ئەو پارانەی ئێستا لەبەردەستدان کەمن بە بەراورد بە پێداویستییەکان و وڵاتانی داهات بەرز بە توندی پەیوەستن بەو ڕێبازە تەقلیدییە کە لەسەر بنەمای خێرخوازی دامەزراوە نەک دادپەروەری".

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی هەر پەتایەکی فریاگوزاری لە داهاتوودا، بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی جیاوازیی نێوان وڵاتانی دەوڵەمەند و ئەو وڵاتانەی کە هەستیان بە پەراوێزخستن کردووە لە سەردەمی پەتای کۆڤیددا.

لە ڕاپۆرتەکەدا داوای لە حکومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە تا مانگی کانوونی یەکەم بە ڕێککەوتنێکی نوێ لەسەر هەر پەتایەکی داهاتوو ڕەزامەند بن، هەروەها بودجەی هەوڵەکانی زیاتر بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی ڤاکسین و چەسپاندنی کاریگەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و چەسپاندنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکان.

بە جەختکردنەوە لەسەر مەترسییە ئەگەرییەکان، ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە مۆدێلەکانی توێژینەوە کردووە کە ئاماژە بەوە دەکەن کە یەک لە دوو ئەگەر هەیە کە جیهان لە ٢٥ ساڵی داهاتوودا ڕووبەڕووی پەتایەکی بە قەبارەی Covid ببێتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.