هەواڵ

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوینە کەشناسیش پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی چیین؟

Mic
2024-06-20

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی هاوین دەستیپێکرد و کەشناسیش پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردووەتەوە. کەشناسی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و لە گەرمیان پلەکانی گەرما ٤٨ پلەی سیلیزی دەبن ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی هەینی، بەرزترین پلەی گەرمای هەرێم لە گەرمیان دەبێت و دەگاتە ٤٨ پلەی سیلیزی، بە ٣١ پلەش حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچەی هەرێم دەبێت

More News

Most Popular

ژیان

بیابانێکی بێبەرهەم دەبێتە نیشتیمانی گوڵ

Mic
2024-07-13

لە بیابانی ئەتاکاما، کە بە وشکترین بیابان دادەنرێت، دەکەوێتە وڵاتی شیلی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەپۆڵکە خۆڵەکان بە گوڵی سپی و وەنەوشەیی ڕازێنراونەتەوە، بەهۆی ئەوەی بارانبارینی پێشوەختە لە زستانی نیوەگۆی باشووردا گوڵەکانی زیندوو کردەوە.
بیابانی ئەتاکاما بە “بیابانێکی گوڵدار” وەسف دەکرێت، کە گوڵەکان بەرگەی کەشوهەوای سەخت دەگرن، لە وەرزی بەهاردا هەر چەند ساڵ جارێک گوڵەکان دەگەشێنەوە.
بارانبارینی بەخوڕی ئەم دواییە کە بەهۆی دیاردەیەکی کەشوهەوای ناسراو بە ئێل نینۆ، وایکردووە زوو گوڵەکانی ناو بیابانەکە بپشکون.
سیزار پیسارۆ، سەرۆکی بەشی پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو لە دامەزراوەی نیشتمانی دارستانەکان دەڵێت: “هێشتا ئەو گوڵانەی کە لە زستاندا پشکوتوون بەس نین بۆ ئەوەی بیابانەکە بە فەرمی بە بیابانێکی گوڵدار هەژمار بکرێت”.
پیسارۆ ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت لە چەند هەفتەی داهاتوودا بارانێکی زیاتر ببارێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گوڵەکان ناوچەیەکی فراوانتر بگرێتەوە.
شایەنی باسە ساڵی ٢٠١٥ کۆتا جار بووە کە گوڵ لە بیابانی ئەتاکاما گەشاوەتەوە.