Tech

"لە سکرینی مۆبایلەکەتەوە دەتوانێت هەست بە ڕووی ماددەکان بکەیت"

Mic
2024-06-20

تەکنەلۆژیایی هاپتیک بریتییە لە تەکنەلۆژییایەک کە توانای هەستکردنی سێ ڕەهەندی بۆ بەکارهێنەر دروستدەکات لە ڕێگەی دەست لێدان لە سکرینی مۆبایلەکەتەوە، ئەم تەکنەلۆژییایە وەک خولقاندی ڕاستییەکی خەیاڵی وایە کە دەتوانیت بەرکەوتن و کارلێکت لەگەڵ ئەو ڕاستییە دروستکراوەدا هەبێت.
توێژەرانی زانکۆی نۆرسوێسترنی ئەمەریکی پێشکەوتنی بەرچاویان لەم بوارەدا بەدەستهێناوە. سکرین تەچێکیان پەرەپێداوە کە دەتوانێت چەندین جۆری پێکهاتە دروست بکات، لە زبرەوە بۆ نەرم. ئەمەش لە بنەڕەتدا شاشەکە فشار دەخاتەوە سەر پەنجەت کاتێک پەنجە دەنێت بە شاشەی مۆبایلەکەدا.
پرۆفیسۆر پێشکین سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە کۆمپانیایەک بە ناوی تانڤاس بە هاوبەشی دامەزراندبوو، ئامانجییان بەبازرگانیکردنی ئەم تەکنەلۆژییایەبوو. تیمەکەی پێشکین تابلێتێکیان بە قەبارەی ئایپاد دروستکردبوو کە ڕێگەی بە بەکارهێنەران دەدا هەست بە پێکهاتەی جۆراوجۆر بکەن وەک پێست و قوماش و تەنانەت شێوەی سێ ڕەهەندیش. بەڵام تەکنەلۆژیاکە نەیتوانی هەستەکانی وەک گەرمی یان قوڵی تەنێک دروستبکەن. سەرەڕای سەرکەوتنی سەرەتایی کۆمپانییاکە، لە کۆتاییدا تانڤاس ڕوبەڕوی ئاستەنگی دارایی بووەوە و کارەکانی وەستاند.
بەڵام لێکۆڵینەوەکان بەردەوامبوون. ئامانجی درێژخایەنی پێشکین و تیمەکەی بریتییە لە دروستکردنی "هەستی دەست لێدانی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی ئینتەرنێت"ـەوە، کە دەتوانرێت داتای هەستیار لە کاتی ڕاستەقینەدا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بگوازرێتەوە بە بەکارهێنانی 5G. ئەم پلانە لەگەڵ دیدگای مارک زوکەربێرگدا هاوتەریبە بۆ دروستکردنی "جیهانێکی بەرجەستەکراو" لەناو میتاڤێرسدا.
هەستکردن بە ڕووکاری سێ ڕەهەندی لە ڕێگەی تەکنەلۆژییای هاپتیکەوە پێشکەوتنێکی بێئەندازەیە بۆ داهاتوو بە بۆچونی شارەزایان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.