هەواڵ

ژنە دادوەرێکی سلێمانی هاوسەرەکەی لە ماڵەوە دەردەکات و داوای شەش دەفتەری لێدەکات

Mic
2024-07-07

ژنە دادوەرێکی شاری سلێمانی دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، لە ماڵەکەی دەریکردووە و داوای بڕی شەش دەفتەر دۆلار، واتە ٦٠ هەزار دۆلاریشی لێدەکات. بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتی پیاوانی کوردستان دەڵێت ژنە دادوەرێکی شاری سلێمانییە کە دوای جیابوونەوەیان، هاوسەرەکەی کە مامۆستایە لە ماڵەکەیان کردۆتە دەرەوە و ئێستا داوای ٦٠ هەزار دۆلاریشی لێدەکات. ناوبراو وتی "ئەو ژنە لەبەرئەوەی خۆیشی دادوەرە و رۆحی یاساکان لەبەردەستێتی، بەداخەوە نزیکەی ٩ داوای یاساییشی لەسەر هاوسەرەکەی تۆمارکردووە و سزای دەروونی دەدات". بورهان عەلی وتیشی "یەکێک لەو داوا یاساییەکانی ئەو ژنە دادوەرە ئەوەیە گوایە ٦٠ هەزار دۆلار واتە شەش دەفتەر دۆلاری بە هاوسەرەکەی داوە و ئێستا لێی داوا دەکاتەوە

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.