بەگوێرەی هەواڵێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە لە ناوچەی سنووری بڕوێشکانی لە بانە هێزە چەکدارەکانى ئێران تەقەیان لە کۆمەڵێک هاوڵاتی و کاسبکارکردووە و بەهۆیەوە نەوید حەسەنی تەمەن ٢٢ ساڵ برینداربووە.
دەشڵێن، هەر دوێنێ لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵی بانە، هێزەکانی دەوڵەت تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردبوو، بە هۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ڕێبوار ڕەشیدی فیشەک بەر قاچی کەوتووە.
بەپێی زانیارییەکان هەر دوێنێ، لە ناوچەی سنووری نەوسود لە پاڕێزگای کرماشان هێزەکانی ڕژێمی ئێران تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک بە ناوی ئەیوب محەمەدی کوژرا و شەش کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.