توێژینەوەکە لەزانکۆی جۆن مۆریس لەبەریتانیا ئهنجامدراوهو دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی چاویان شینە لەروناکیی کزدا توانای خوێندنەوەیان باشترە لەو کەسانەی چاویان قاوەیی یاخود رەشە.
کۆیکۆ یاماگوچی، پسپۆڕی بۆماوەزانی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''بۆمان دەرکەوتووە کە ئەوانەی چاویان شینە هەمیشە ئارەزوی روناکیی کز دەکەن و ئاسودەن ئەگەر لەروناکییەکی کزدا نوسین بخوێننەوە''.
بەگوێرەی ئاماری نەتەوەیەکگرتووەکان، 8٪ بۆ 10٪ی دانیشتووانی جیهان چاویان شینەو 70٪ بۆ 80٪ی دانیشتووانی جیهان چاویان قاوەییە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.