Tech

مایکرۆسۆفت گۆڕانکاری لە سیستمی ویندۆزدا دەکات

Mic
2024-07-28

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت هەوڵدەدات گۆڕانکاری لە سیستمی ویندۆزدا بکات و هەندێک ئاماژەی بڵاوکردووەتەوە کە کار لەسەر بەهێزکردنی ئاسایشی ویندۆز دەکات، کۆمپانیاکە دەیەوێت رێگە لە فرۆشیارانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی وەکو کراودسترایک بگرێت لە دەستگەیشتن بە ناوکی ویندۆز.
ناوکی ویندۆز، بەشێکی سەرەکی سیستمی کارپێکردنە و دەستگەیشتنی بێسنووری هەیە بۆ بیرگە و هاردوێری سیستمەکە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر شتێکی هەڵە لەلایەن کراودسترایکەوە رووبدات، ئەوا دەتوانێت سیستمی ویندۆز لەکاربخات، وەکو ئەو کێشە تەکنیکییەی لە 19ی تەمووزی 2024 روویدا و بەهۆی هەڵەیەک لە نوێکردنەوەیەکی کراودسترایک، بە ملیۆنان کۆمپیوتەری ویندۆز لە جیهاندا لەکارکەوتن.
جۆن کەیبڵ، جێگری سەرۆکی بەڕێوەبردنی پرۆگرامەکانی ویندۆز لە بلۆگێکدا بڵاویکردووەتەوە ئەم رووداوە " واتای ئەوەیە پێویستە ویندۆز گۆڕانکاری ئەنجامبدات".
هەرچەندە مایکرۆسۆفت باسی لە وردەکاری گۆڕانکارییەکان نەکردووە، بەڵام جۆن کەیبڵ، باسی لەوە کردووە، مایکرۆسۆفت کار لەسەر شێوازێکی نوێی پاراستنی ناوکی ویندۆز دەکات، هەروەها گوتیشی کۆمپانیاکە بەردەوام دەبێت لە پەرەپێدان و بەهێزکردنی پلاتفۆرمەکانی و کاردەکەن بۆ باشترکردنی سیستمی ویندۆز.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.