تەندروستی

کونبوونی دیواری گوێچکەڵەی دڵ چییە؟

Mic
2024-07-28

نەخۆشخانەى سمارت بڵاوى کردەوە، کونبوونی دیواری گوێچکەڵەی دڵ بریتییە لە کونێک لە بەربەستی نێوان هەر دوو ژووری سەرەوەی دڵدا، کە بە شێوەیەکی زگماکی پێش لە دایکبوون دروست دەبێت، دەشڵێن، چارەسەرکردنی حاڵەتەکە پێویستی بە نەشتەرگەری یاخود قەستەرەی دڵ هەیە.
نەخۆشخانەى سمارت، کونبوونی دیواری گوێچکەڵەی دڵ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
کونبوونی دیواری گوێچکەڵەی دڵ بریتییە لە کونێک لە بەربەستی نێوان هەر دوو ژووری سەرەوەی دڵدا، کە بە شێوەیەکی زگماکی پێش لە دایکبوون دروست دەبێت.
چارەسەرکردنی حاڵەتەکە پێویستی بە نەشتەرگەری یاخود قەستەرەی دڵ هەیە.
نیشانەکانى حاڵەتەکە ئەمانەن، سەرگێژخواردن، دڵە کوتی، لاوازی .
پێکەوە دەرکەوتن و چارەسەرکردنی گرێی نا شێرپەنجەیی دڵ و کونبوونی دیواری گوێچکەڵەی دڵ بە دەگمەن دادەنرێت لە فەرهەنگی پزیشکیدا، کە تا ئێستا تەنها چەند حاڵەتێک لە جیهاندا تۆمارکراوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.