توێژەران هۆشدارییان داوە کە دەریای " Sargasso" لە دەوروبەری سێگۆشەی بەرمۆدەدا گەرمتر و سوێرتر بووە لەوەی کە لە ساڵی ١٩٥٤ەوە پێوانە کراوە، ئەمەش کاریگەرییەکی ترسناکی هەیە.
لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە گۆڤاری" Frontiers in Marine Science" بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ئاشکرایانکردووە، پلەی گەرمی زەریاکان بە شێوەیەکی گشتی نزیکەی یەک پلەی سەدی بەرزبووەتەوە، لەگەڵ زیادبوونی ترشی ناو ئاوەکان.
نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە نیکۆلاس بەیتس، زانای کیمیایی دەڵێت "ڕێژەی گەرمی زەریاکان لە ساڵانی ٢٠٢٠ دا بێهاوتا لە بەرزبوونەوەدایە بە بەراورد بە تۆمارەکانی ساڵی١٩٥٠."
بەیتس ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت پلەکانی گەرمای ئێستا ئەو ژمارەیە پێوانەییانەیش بشکێنن کە چاوەڕی دەکرێت زیاتر لە بەرزبوونەوە بێت، وتیشی " ئەمە گەرمترینە کە لە ماوەی ملیۆنان ساڵدا بینیومانە" ، توێژەران هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاویان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا گەڕاندەوە.
هەروەها دەرکەوتووە کە ترشی دەریای Sargassoلە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٣٠% بۆ ٤٠% زیادی کردووە.
بەرزبوونەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگەهەوادا بەهۆی سووتانی سووتەمەنییەوە دەبێتە هۆی تواندنەوەی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە زەریادا، ئەمەش هۆکارە ترشییەکەی زیاد بکات لەگەڵ گۆڕینی گازی تواوە بۆ ترشی کاربۆنیک، هەروەها ئایۆنی کاربۆنات و هایدرۆجین.
دەردانی گازەکان بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی زەریاکانی جیهان، ئۆکسجین لە ئاوە گەرمەکاندا کەمتر بە ئاسانی دەتوێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نزیکەی ٧%ی ئۆکسجین لە دەریاکەدا.
گۆڕانی پلەی گەرمی هەوا و زەریاکان کاریگەری لەسەر ڕێژەی هەڵمبوونی ئاوی زەریاکان هەیە، بەهەڵمبوون ئاوی شیرین لە زەریاکە لادەبات، بارانبارینیش دەیگەڕێنێتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر دەبێت.
تیمەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم گۆڕانکاریانە دەتوانن کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی دەریایی و سێگۆشەی بەرمۆدە هەبێت کە ئێستا ڕووبەڕووی دیاردەی جیاواز دەبنەوە وەک لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.
لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی بە نرخی فەرمی دەست پێدەکات و هەر گەشتیارێک سێ هەزار دۆلاری بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک پێدەدرێت.
بانكی بازرگانی عێراقی TBI بڵاوی کردووەتەوە، دوو بنکەی فرۆشتنی دۆلار لە هەر یەک لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکەینەوە، تێیدا خزمەتگوزاری پێدانی دۆلار بە گەشتیاران پێشکەش دەکەن، بەڵام پێویستە پێشوەختە هەر گەشتیارێک پارەی دیناری بە شێوەی کاش لە یەکێک لە بانک و لقەکانی بانکی بازرگانی عێراقی لە پارێزگاکانی موسڵ، هەولێر، سلێمانی، دهۆک دابنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکانی پێدانی دۆلار لە سبەی یەکشەممە بەرواری لە هەردوو فرۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەست بەکار دەبن، بە شێوەی حەوت ڕۆژ لە هەفتەیەکدا و 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.