زانست

شوێنەواری مرۆڤی قەبارە بچووك دۆزرایەوە

Mic
2024-09-29

ساڵی (2003) لەم دورگەیە ئێسكی بەردبووی ئەم جۆرە لە باوانی مرۆڤ دۆزرایەوە كەناوی هۆمۆ فلۆڕیسیەنسەو پێشبینی دەكرا تەمەنی ئێسكەكان (50) هەزار بۆ (100) هەزار ساڵ بێت، ئەوكات زانایان وتیان ئەم جۆرە لە مرۆڤ باڵای نزیكەی مەترێك بووە.
بەڵام ئێستا توێژەران لە هەمان دورگە ئێسكی بەردبووی نوێی ئەم جۆرە لە باوانی ئێمەیان دۆزیوەتەوە كە دەیسەلـمێنێت ئەوان نزیكەی (700) هەزار ساڵ لەمەوبەر ژیاون و باڵایان تەنانەت لە مەترێك بچووكتر بووە.
یۆسوكێ كایفو لە زانكۆی تۆكیۆی وڵاتی ژاپۆن كە بەشدار بووە لە لێكۆڵێنەوەكە بە ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس دەڵێت، پێشبینیمان نەدەكرد كە پاشماوەی خەڵكی بچووكتر لەو ناوچە شوێنەوارییە كۆنەوە بدۆزینەوە.
ئەندامانی ئەم توێژینەوەیە پێیان وایە ئەم كۆمەڵە كورتەباڵایە لە كۆمەڵەی هۆمۆ ئیرێكتەس پەرەیانسەندووە كە نزیكی (2) ملیۆن ساڵ لەمەوبەر ژیاون و بەوە ناسراون هاوشێوەی مرۆڤی ئێستا توانای ڕێك وەستان و ڕێك ڕۆیشتنیان هەبووە.
یۆسوكێ كایفو دەڵێت، ئێمە دەزانین هۆمۆ ئیرێكتەس (1.1) ملیۆن ساڵ لە دورگەی جاڤا هەبوون، بە جۆرێك لە جۆرەكان توانیویانە لە زەریا بپەڕنەوەو بگەن بەم دورگانەو لەوێ گۆشەگیربوون و پەرەسەندنێكی سەیریان بەسەرداهات.
سەبارەت بە هۆكاری بچووكبوونەوەی جەستەیان، زانایان دەڵێن، لە ئەنجامی پرۆسەیەكی پەرەسەندنە كە ناسراوە بە (فیلێتیك دوارفیزم) لەم پرۆسەیەدا ئەو زیندەوەرانەی لە دورگەیەك دەگیرسێنەوە كە مەترسی ڕاوكەرانیان لەسەر نامێنێت، بەگوێرەی كات قەبارەیان بچووك دەبێتەوە، زانایان ئەم پرۆسەی بچووك بوونەوەیان لە ئاسك و فیل و ئەسپی ئاوی و چەندین تری ئاژەڵ تۆماركردووە كە لەسەر دورگەكان گیرساونەتەوەو دەڵێن، پرۆسەی بچووك بوونەوەكە زۆر خێرا ڕوودەدات.
یۆسوكێ كایفو لە زانكۆی تۆكیۆ دەڵێت، ئەم جۆرە لە باوانی مرۆڤ كەناوی هۆمۆ فلۆڕیسیەنسە بە خێرایی قەبارەیان بچووك بۆتەوە، چونكە دوای ئەوەی لە دورگەی فلۆرێس گیرساونەتەوە، ڕووبەڕووی هیچ ئاژەڵێك نەبوونەتەوە كە بتوانێت ڕاویان بكات.
یۆسوكێ كایفو دەڵێت، بەبێ هەبوونی هیچ ڕاوكەرێك لە دژیان، زیندەوەران هیچ سودێك نابینن لە هەبوونی جەستەی قەبارە گەورە، چونكە پێویست بەوە ناكات شەڕ لەگەڵ هیچ شتێك بكەن، هێشتنەوەی جەستەیەكی قەبارە گەورە پێویستی بە خواردنی زۆر هەیەو كاتی وەچەخستنەوە درێژدەكاتەوە، بۆیە لە ڕووی پەرەسەندنەوە جەستەی قەبارە بچووك سودی زیاترە.

More News

Most Popular

Tech

"homeOS"... ئەپڵ بە ڕۆبۆتێکی ناوازە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە دەکاتە ئامانج

Mic
2024-10-17

بەپێی ڕاپۆرتێکی نوێی بلومبێرگی ئەمریکی، ئەپڵ هەوڵدەدات بوونی خۆی لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لە ڕێگەی ستراتیژییەکی نوێ و گەورە مەبەستەوە بەهێز بکات.

ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، لەگەڵ شاشەیەکی زیرەک و ئامێرێکی پێشکەوتووی ڕۆبۆتی سەر مێز.

بلومبێرگ ئاماژەی بەوەدا کە گرنگیدانی ئەپڵ بە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە لەسەر بنەمای سێ پێکهاتەی سەرەکییە کە بریتین لە شاشە، زیرەکی دەستکرد و نەرمەکاڵا.

کۆمپانیاکە بەنیازە شاشەی ماڵەوە بە نرخێکی گونجاو بخاتە بازاڕەوە، هاوشێوەی ئایپاد، کە دەتوانرێت لە دەوروبەری ماڵەکەدا دابنرێت، هاوشێوەی بڵندگۆکانی HomePod.

ئەم شاشانە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدەن دەستیان بگات بە چەندین تایبەتمەندی وەک سەیرکردنی ناوەڕۆک و پەیوەندیکردنی FaceTime و گەڕان بە ئینتەرنێتدا.

پێشبینی دەکرێت زیرەکی دەستکرد ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ستراتیژی ئەپڵ بۆ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە، هەروەها سیستەمی زیرەکی ئەپڵ ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بە وردی کۆنترۆڵی ئامێر و بەرنامەکان بکەن، هەروەها ئۆتۆماتیکی پێشکەوتوو لە ئامێرەکانی ماڵەوە بەدەست بهێنن.

بلومبێرگ ئاماژه ی به وه دا که ئه م ئامێره ڕۆبۆتییه که پێشبینی ده کرێت به نرخی هه زار دۆلار بخرێته بازاڕه وه ، یه که م به ڕهه م ده بێت که به ته واوی له سه ڕ پلاتفۆرمی زیره کی ده ستکردی Apple Intelligence پەرەی پێبدرێت، بەو پێیەی دەتوانێت لە ژینگەی دەوروبەری تێبگات و... بە شێوازی زیرەکتر کارلێک لەگەڵ بەکارهێنەران بکەن.

لە بەرەی نەرمەکاڵا، ئەپڵ خەریکی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی کارپێکردنە کە بە homeOS ناسراوە، کە لەسەر بنەمای سیستەمی tvOS دەبێت کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ئەپڵ تیڤیدا بەکاردێت کۆمپانیاکە لەم دواییانەدا دیزاینی بەرنامەی Home ی کردووەتەوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەر لەگەڵ ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە.

شایانی باسە کە هەوڵەکانی پێشووی ئەپڵ لە بازاڕی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەوە تا ئێستا سەرکەوتنی خوازراویان بەدەست نەهێناوە، بەڵام زۆر کاردەکات بۆ پەرەپێدانی پرۆتۆکۆڵی Matter بۆ ئامێرە زیرەکەکان بە مەبەستی پشتگیریکردنی پەیوەندی فراوانتر لەگەڵ ئامێرەکانی کۆمپانیاکانی تر.

پێدەچێت ئەپڵ دەرفەتی ئەوەی هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەم بازاڕەدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕکابەرەکانی وەک ئەمازۆن و گووگڵ هێشتا نەیانتوانیوە زاڵ بن بەسەر ئەم بوارەدا. ڕەنگە ئەپڵ سوود لە ناوبانگە بەهێزەکەی وەربگرێت و سەرنجی لەسەر ئەزموونی بەکارهێنەر بێت بۆ بەدەستهێنانی سوودێکی کێبڕکێ بەسەر کۆمپانیاکانی تردا.