دراوی تۆنکۆین پەیوەندی بە بەرنامەی تێلێگرامەوە هەیە، سەرهەڵدانی بووەتە هۆی ئەوەی کە تێلێگرام چانسی ئەوەی هەیە ببێتە “ئەپێکی سوپەر” هاوشێوەی کۆمپانیا زەبەلاحەکانی چینی وەک ویچات.
نرخی دراوی تۆنکۆین کە بە دراوی The Open Network ناسراوە، بە ڕێژەی زیاتر لە 20% دابەزینی بەخۆیەوە بینی، دوای ئەوەی ڕۆژی شەممە لە فڕۆکەخانەی پاریس پاڤێل دورۆڤ بە تۆمەتی ڕێگری نەکردن لە خراپ بەکارهێنانی تێلێگرام بۆ کاری تاوانکاری، دەستگیر کرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن بلومبێرگەوە بڵاوکراونەتەوە، ئەم دراوە کریپتۆیە کە لە پلەی دەیەمدایە لە بەهادا، زیانەکانی کەمکردەوە و تا کاتژمێر 3.25 بە کاتی جیهانی بەیانی دووشەممە 5.69 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام هێشتا بە ڕێژەی ٪16بەهاکەی دابەزیوە.
تۆنکۆین توانای ئەوەی هەیە مانگانە بگاتە 900 ملیۆن بەکارهێنەری تێلێگرام، و هەوڵدەدات خزمەتگوزارییەکانی وەک پارەدان و یارییەکانی ناو ئەپەکە چالاک بکات.
داتاکانی کۆمپانیای DefiLlama دەریانخستووە کە بەهای  سەروەت و سامانی تۆنکۆین ئەمساڵ بەرزبووەتەوە و لە مانگی ڕابردوودا گەیشتووەتە لوتکە بە بڕی 1.1 ملیار دۆلار، بەڵام ئێستا بۆ 661 ملیۆن دۆلار دابەزیوە.
نرخی تۆنکۆینەکان لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە سێ هێندە زیادی کردووە و بەپێی ئامارەکانی کۆمپانیای CoinGecko نرخی ئێستای بازاڕی دراوەکە نزیکەی 14.4 ملیار دۆلارە.
        
            
                توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.