لەوانەیە پێشتر وەك خەونێك دەركەوتبێت، بەڵام لە ئێستادا بووەتە راستیی و شارەزایانی پەیمانگەی ماساچوستس لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئامێرێكیان راگەیاندووە كە لە رێگەیەوە مرۆڤ دەتوانێت تەنها بە جووڵەكردن بە زمانی كار بە سمارتفۆنەكەی بكات، ئەم هەنگاوە نوێیەش كارئاسانی بۆ ژمارەیەكی زۆر لە كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و كەسانی ئاسایی ئەنجامدەدات.
زاناكانی ئەو پەیمانگە ئەمەریكییە ئامێرەكەیان ناوناوە (ماوسپاد) كە قەبارەی زۆر بچووكە و لە رێگەی بلوتوسەوە پەیوەست دەبێت بە مۆبایلە زیرەكەكان و ئامێرەكانی كۆمپیوتەر و لاپتۆپەوە، پاشان دەخرێتە ناو دەم و بە زمان جوڵەی پێدەكرێت و فەرمان بە مۆبایل یان كۆمپیوتەرەكان دەكات.
بەکارهێنەرانی ئەو ئامێرە دەتوانن بە تەواوی فەرمان بە مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانیان بکەن ئەوەش بە جووڵەپێكردنی زمانیان لەسەر (ماوسپاد)ەكە، بۆ نموونە پەستانی زمان لەسەر ئامێرەكە فەرمان بە كۆمپیوتەر دەكات كرتەی چەپ ئەنجامبدات، جوڵەی قووتدانی زمان واتە جوڵە بۆ سەرەوە و مەڵاشوو بۆ كرتەی راست بەكاردێت، زانایانیش بەم ئامێرە دەڵێن (پەنجەی یازدەهەم).
ئامێرە نوێیەكە لەرێگەی ئەلگۆریتمێکی ژیریی دەستكرد لەناو پرۆسێسەرەكەیدا شوێن و جووڵەكانی زمانی بەكارهێنەر شیدەكاتەوە و دەیانگۆڕێت بۆ ژمارە و زانیاریی و فەرمانی تایبەت بە مۆبایل و كۆمپیوتەر، ئەو زانیارییانە لەرێگەی بلوتوسەوە دەگوازرێنەوە و بەكارهێنەر لەو رێگەیەوە دەتوانێت كارەكانی وەك ناردنی ئیمەیڵ و نامە، چاككردنی وێنە، رۆشنكردنی گڵۆپەكان و تەنانەت یارییە ڤیدیۆییەكانیشی پێ ئەنجامبدات.
زانایان دڵنیاییشیان داوە لەوەی بەهۆی تیواریی و بچووكیی ئامێرە نوێ داهێنراوەكەوە، بەكارهێنەرانی دەتوانن لەكاتی بەكارهێنانیدا بەئاسانی بدوێن و هیچ كێشەیەكی زارەكییان بۆ دروستناكات، هاوكات ئەم ئامێرە سوودێكی بێسنوور بە كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەگەیەنێت كە توانای بەكارهێنانی پەلەكانیان نییە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.