حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، بەڵام لە هەرێمی کوردستان هێشتا مووچەی مانگی حەوت دابەشنەکراوە، ئەوەش وایکرد کە ئەمڕۆ بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکان لەسنوری سلێمانی مانبگرن.
مانگرتنی ئەو فەرمانگانە کاروباری هاوڵاتیانی راگرتووە، بەڵام فەرامبەرەکانی دەڵێن تاوەکو مووچەیان پێنەدرێت بایکۆت ناشکێنن چونکە بۆ 60 رۆژ دەچێت هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.
حکومەتی عێراق بۆ مووچەی مانگی حەوت و هەشت پێنج جەردە پارەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کەچی تائیستا حکومەتی هەرێم مووچەی مانگی حەوتی دابەشنەکردووە.
جگە لەو پارەیەی کە بەغدا مانگانە بۆ مووچە رەوانەی دەکات، حکومەتی هەرێم لەڕێگەی باج و داهاتی ناوخۆیی و فرۆشتنی نەوتەوە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت، بەڵام هیچ کات لەو پارەیە مووچە دابەشناکات.
دواکەوتنی مووچەی ئەمجارە پەیوەندی بە 30 هەزار ناوی زیادکراوەوە هەبوو لە لسیتی مووچەدا لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە، بەجۆرێک یەکێتی 13 هەزار و پارتشی 17 هەزار ناوی نوێی وەهمییان لە لیستی مووچەدا زیاد کردبوو، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق ئەو ناوانەی رەتکردوە و دەڵێت "ناوەکان وەهمین و ئەسڵ و ئەساسیان نییە."
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.