وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 12 گوژمه‌ی جۆراوجۆر بۆ جێبه‌جێكردنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سێكته‌ره‌كانی گه‌شتوگوزار و شاره‌وانی و ئاو، له شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری سلێمانی.
ئه‌و گوژمانه له‌سه‌ر ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی گه‌شتیاری و ڕێژه‌ی 15%ی داهاتی شاره‌وانی و ڕێژه‌ی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زه‌ویی ڕوكنی شاره‌وانی و ڕێژه‌ی 17%ی داهاتی ئاو به‌پێی یاسا و ڕێنوێنیه‌كانی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێدراوه، خه‌رج ده‌كرێن.
پڕۆژه‌كان:
گوژمه‌ی 39،160،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی قه‌ره‌داغ.
گوژمه‌ی 138،313،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی چاكسازی له چه‌ند شه‌قامێك و فراوانكردنی ڕێگه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی-كه‌ركووك بۆ ناو شاره‌وانیی گۆپاڵه.
گوژمه‌ی 17،906،000 دینار، بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دانانی خزمه‌تگوزاریی مێز و كورسیی كۆنكرێتی له ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی دووكان.
گوژمه‌ی 24،750،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی دروستكردنی محاجه‌ره و قادرمه له‌سه‌ر ڕۆخی زێی دووكان.
گوژمه‌ی 16،460،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی دابینكردن و دانانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی ڕۆشنبیران له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن.
گوژمه‌ی 3،151،000 دینار، بۆ دروستكردنی سیاج بۆ تانكی به‌رزی قه‌ره‌قوڵ له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن.
گوژمه‌ی 13،123،230 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی به‌شێك له ماڵه‌كانی گه‌ڕه‌كی سابونكه‌ران له سلێمانی.
گوژمه‌ی 26،208،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی وڵووبه له‌سه‌ر شه‌قامی سلێمانی - عه‌ربه‌ت.
گوژمه‌ی 68،320،000 دینار، بۆ دابینكردنی گاز و به‌نزین و ڕۆن و بۆ ئۆتۆمبێل و ئامێره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
گوژمه‌ی 336،065،920 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی به‌سیسته‌مكردنی كۆكردنه‌وه‌ی كرێی ئاو له سلێمانی و ئاوی ده‌وروبه‌ری سلێمانی.
گوژمه‌ی 5،754،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی گۆڕینی بۆریی ئاو له گه‌ڕه‌كی قازی محه‌مه‌د بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌مئاوی له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی.
گوژمه‌ی 10،370،000 دینار، بۆ پڕۆژه‌ی فراوانكردنی كۆنكرێتی یاریكای باله له ناحیه‌ی خه‌له‌كان.
سەرەڕای کشانەوەی لە پرۆسەی سیاسی و بەشدارینەکردنی لە هەڵبژاردنی
داهاتووی پەرلەمانی عێراق، بەڵام موقتەدا سەدر هێشتا مۆتەکەی دەسەڵاتدارانی
عێراقە، ئەمەش وایکردووە لەلایەک چاویان لەسەر هەڵبژاردن بێت و لەلایەکیش چاویان
لەسەر سەدر بێت، خودی موقتەدا سەدریش چاوەڕێی روودانی دوو ئەگەرە لە عێراق.
موقتەدا سەدر سەرکردەی ڕەوتی سەدر، هێشتا یەکێکە لە گەورەترین مەتەڵە
سیاسییەکان، کە ڕووبەڕووی نەیارەکانی دەبێتەوە لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، یان تەنانەت
لایەنگران و هاوپەیمانە نزیکەکانی.
لەدوای بڕیارە بەناوبانگەکەی سەدر بۆ کشانەوەی کوتلە پەرلەمانییەکەی
کە خاوەنی 72 کورسی پەرلەمانی بوو، لە هاوینی 2022 و راگەیاندنی ڕەتکردنەوەی
کارکردن لەگەڵ "گەندەڵکاران" کە مەبەستی چوارچێوەی هەماهەنگی بوو، پێشبینیەکان
سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی سەدر بەردەوام مشتومڕی لە نێوان سیاسەتمەداران و شیکەرەوەکان
و تەنانەت هاوڵاتیانی ئاسایی دروستکردووە.
موقتەدا سەدر لە هەموو پەیامەکانیدا سەبارەت بە کشانەوەی لە پرۆسەی
سیاسی و هەڵبژارد، تەنها ئاماژەی بە چینێکی گەندەڵی دەسەڵاتدار کردووە، بەبێ ئەوەی
هیچ نیازێکی تری خۆی بخاتەڕوو، بەڵام سەرکردەویەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی خواستی
سەدر ئاشکرا دەکات.
سەرکردەیەک لە چوارچێوەی هەماهەنگی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ڕۆژنامەی
«الشرق الأوسط»ـى راگەیاندووە، سەدر سیستەمێکی دەوێت کە لەگەڵ تێڕوانینی خۆیدا
بگونجێت، کە لەوانەیە لەگەڵ تێڕوانینی ئەوانی تردا نەگونجێت.
ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی هەماهەنگی پێیوایە، کشانەوەی ئێستای موقتەدا
سەدر لە پرۆسەی سیاسی و بایکۆتی هەڵبژاردن، لەم دیدگایەوە سەرچاوە دەگرێت نەک ڕق لە
کاری سیاسی.
ئاماژە بە پێگە و بەهێزی سەدر دەکات لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی و دەڵێت:
لەوانەیە یارییەکە بە تەواوی بگۆڕێت تەنانەت ئەگەر لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنیش دوور بێت،
هەر بۆیە، چوارچێوەی هەماهەنگی چاوێکیان لەسەر هەڵبژاردنەکان و چاوەکەی دیکەش لەسەر
سەدرە.
لەگەڵ ئەوەی لایەنەسیاسییەکان و چاودێرانی سیاسی پێیانوابوو، سەدر لە
چوار ساڵی رابروودا، شەقامی لە بەرژەوەندی خۆی ساز و ئامادەکردووە بۆ چوونە سەر
سندوقەکانی دەنگدان، بەڵام لە بڕیارێکی چاوەڕواننەکراودا، سەدر بایکۆتکردنی
هەڵبژاردنی راگەیاند، هەرچەندە سەرۆک کۆماری عێراق بە فەرمی داوای لێکرد بە
بڕیارەکەیدا بچێتەوە، بەڵام ئەو سوربوو لەسەر بڕیارەکەی.
لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ساڵی ڕابردوودا، موقتەدا سەدر بڕیارێکی دەرکرد
بۆ دوورخستنەوەی 31 کەس لە بزووتنەوەکە و باڵی سەربازی سەرایا سەلام، بەهۆی ئاماەکارییان
بۆ بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا.
سەرکردەیەکی رەوتی سەر بە رۆژنامەی «الشرق الأوسط»ـى
وتووە، ڕەوتی سەدر پشتگیری لە هیچ لیست و کاندیدێک ناکات لە هەڵبژاردنەکانی
داهاتوودا، ئەو سەرکردەیە ڕەتی دەکاتەوە پێشبینی هەنگاوەکانی داهاتووی سەدر بکات و
دەڵێت: هەموو شتێک دەگونجێت، بەڵام کەس نازانێت چۆن و کەی ڕوودەدات.
ئەو سەرکردەیە ئاماژەی بەوەکردووە، کە سەدر درکپێدەکات و گرەو لەسەر ئەگەری
داڕمانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات بە تێپەڕبوونی کات، چونکە بڕوا وایە سیستەمی سیاسی
ئێستا بە ئاسانی چاکسازی ناکرێت.
دەشڵێت: سەدر هەموو جۆرە کارێکی سیاسی تاقیکردۆتەوە. بەشداری کردن لە
پەرلەمان و کشانەوەی لێی و بەشداریکردن لە حکومەت و کشانەوەی لێی و هەروەها دژایەتیکردنی
چالاکی لە شەقامدا و پێدەچێت گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم سیستەمە توانای
چاکسازی نییە.
یەکێکی تر لەو ئەگەرانەی کە سەدر چاوەڕێی دەکات، شوێنگرتنەوەی عەلی
سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانە لە عێراق، خودی سەدریش خواستی خۆی بۆ جێگرتنەوەی
نەشاردووەتەوە و بەپێی بنەماکانی مەزهەبی شیعە، موقتەدا سەدر هەموو مەرجەکانی
تێدایە.