تەندروستی

نەخواردنی سەوزە و میوە ئەگەری تووشبوونی پیاوان بە نەخۆشییەک زیاد دەکات

Mic
2024-09-02

 بەپێی توێژینەوەیەک ئەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی کەمی ڕیشاڵ و کالیسیۆم و سەوزەیان تێدایە بەرپرسن لە 35%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن لە ئەمریکا، هاوکات توێژەران لێکۆڵینەوەیان لە هۆکارە مەترسیدارە ناسراوەکان کردووە، وەک جگەرەکێشان، تیشکدانەوە و قەڵەوی، بۆ ئەو مەبەستەش سوود لە بەکارهێنانی داتای تەندروستیی 700 هەزار حاڵەتی شێرپەنجە وەرگیراوە.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، جگەرەکێشان باوترین هۆکاری مەترسییە بۆ هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە، هاوکات کەمی ڕیشاڵ هۆکارە بۆ 12%ـی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆن و کۆم لە ژن و پیاوی خوار تەمەن 50 ساڵدا.

 بەپێی توێژینەوەکە  ئەو پیاوانەی سەوزە و میوەی پێویست ناخۆن بەڕێژەی 30% زیاتر تووشی شێرپەنجەی قوڕگ دەبن، هاوکات 90%ـی شێرپەنجەی دەم و قوڕگ لە ڕێگەی هەڵبژاردنی شێوازی ژیانی دروستەوە ڕێگری لێدەکرێت، وەک وازهێنان لە جگەرەکێشان و ئەنجامدانی وەرزش.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.