شێرپەنجەی سییەکان قەیرانێکی گەورەی تەندروستیی گشتییە، تەنیا لە بەریتانیا ساڵانە نزیکەی 48 هەزار تووشبووی نوێ تۆمار دەکرێن و 72%ـیشی دەگەڕێتەوە بۆ جگەرەکێشان؛ بۆیە حکومەتی بەریتانیا و ڕێکخراوە تەندروستییەکان جەخت لەسەر پەرەپێدانی ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەکەنەوە.
دامەزراوەی توێژینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی شێرپەنجەی CRIS "نزیکەی 2.1 ملیۆن دۆلار" بۆ پڕۆژەی LungVaxـیان دابینکرد، بەمەبەستی پەرەپێدان بە کارەکانیان لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنبڕ بۆ شێرپەنجەی سییەکان.
پڕۆژەی LungVax دوو ساڵە بەردەوامە لە کلینیکی بەرهەمهێنانی بایۆلۆجی ئۆکسفۆرد کارەکانیان دەکەن، بەگوێرەی توێژینەوەی شێرپەنجە لە بەریتانیا تاوەکو ئێستا سێ هەزار ژەم وەک نموونەی سەرەتایی و چارەسەرێک بۆ شێرپەنجەی سییەکان بەرهەمهێنراون.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.