Tech

مێتا قەدەغەکردنی وشەیەکی عەرەبی هەڵدوەشێنێتەوە

Mic
2024-09-18

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای مێتا ئەنجومەنێکی چاودێری نوێی دامەزراند و داوای لێکردن، قەدەغەکردنی سەر وشەی عەرەبی "شهید" هەڵبگرن، ئەوەش دوای گفتوگۆکردن بۆ ماوەی ساڵێک.
بەکارهێنانی وشەی "شهید"ی عەرەبی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی قەدەغەکرابو

پێشتر کۆمپانیای مێتا بەکارهێنانی وشەی "شهید"ی عەرەبی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی قەدەغەکردبو، لەبەر "زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی"، بەوهۆیەشەوە هەژمار و لاپەڕی چەندین بەکارهێنەر سزایان کەوتبوە سەر.
ئەو پۆستانە بسڕنەوە کە تێیدا وشەی شەهیدانیان لە پاڵ ناوەڕۆکێکی توندوتیژ و هەڕەشەدار بەکارهێناوە

لەبارەی ئەو بریارەوە، ئەنجومەنی کارگێری کە دامەزراوەیەکی سەربەخۆییە و لەلایەن مێتاوە پارەدار دەکرێت، رایگەیاند، لەسەر گەورە پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێویستە، ئەو پۆستانە بسڕنەوە کە تێیدا وشەی شەهیدانیان لە پاڵ ناوەڕۆکێکی توندوتیژ و هەڕەشەدار بەکارهێناوە، لە دەرەوەی ئەو بازنەیە وشەی شەهید بە زمانی عەرەبی رێگە پێدراوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.