 
        
            
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى سلێمانى و هه‌ولێر داوا له هاوڵاتییان ده‌كه‌ن به‌هۆى دروستبوونى گرفت ئه‌مڕۆ پاره‌ى ئاو نه‌به‌ن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوێكى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووه "ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین بەهۆی چەند گرفتێكی تەکنیکی لە سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو بۆ ماوی یەک رۆژ، واتا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه کارەکانی خۆمان رادەگرین".
ئاماژەیان بەوەشکرد "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین لەم رۆژەدا بۆ راییکردنی مامەلەکانیان ئەرک نەکێشن و سەردانی بنکەکانمان نەکەن"
        
 
            
                توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.