تەندروستی

بەکارهێنانی مۆم بۆ پاککردنەوەی گوێ بنەمای زانستی و راستی هەیە؟

Mic
2024-09-24

مۆمی گوێ چییە؟
مۆمی گوێ: پرۆسەیەکە کە مۆمێکی داگیرسێنراو دەنێرێتە ناو بۆشایی گوێ، مۆمی گوێ بە شێوەیەکی قوچەکیە، مۆمەکە لەناوەڕاستی بۆشایی گوێ دادەنێن، ئەوانەی بەکاری دەهێنن پێیان وایە، چارەسەرێکی جێگرەوەیە، کە هەندێک وایدەناسێنن و بەکاری دەهێنن، بۆ ڕزگاربوون لە ناتەواوی گوێ، مۆمەکە کە لە ناو گوێدا گیری خواردووە، (١٠) ئینجە و درێژ و بەتاڵە. 

دروستکەرانی مۆمی گۆێ و بانگەشەکاران و لایەنگرانی ئەم کردارە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مۆمی داگیرسێنراو پێوانەیەکی گەرمی دروست دەکات بۆ دروستکردنی حاڵەتی هەڵمژین کە هەموو ئەو کەموکوڕیانە دەردەهێنێت و مۆمی گوێ کە لە کەناڵی دەنگدا گیر کراوە.
 
بەڵام ئەم بانگەشانەی دەکرێن نالۆژیکین، لە ئێستادا هیچ لێکۆڵینەوە و بەڵگەیەک نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە مۆمی گوێ ئەم سوودانەی لەسەری ووتراون و بانگەشەی بۆ دەکەن، کە دەتوانێت چارەسەری چەندین نەخۆشی گوێ بکات، دوورە لە ڕاستیەوە.

لەکاتی جێبەجێکردنی ئەم کردارە، کەسەکە دەکەوێتە لای ڕاست یان چەپ، پاشان مۆمێک دادەنێت لە ناو گوێ. پەڕە، کاغەزی فویل یان پارچەیەک پلاستیک بەزۆری بە بازنەیی لە دەوری گوێدا دادەنرێت، بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە دەموچاو یان مل یان قژ ئەگەر لە گوێوە بکەوێتە خوارەوە.

پاش دانانی مۆمەکە بۆ ناو گوێکە، کاتێ تەواو بوو و  کۆتایی هات سەیری دواوەی مۆمە داگیرساوەکە دەکرێت، دەبینین تێکەڵەیەک وەک ماددەی مۆم دروست بووە، وەک شەمعی گوێی یە، کەچی دوورە لەڕاستیەوە شەمعی گوێ نیە، بەڵکو خودی ئەم مۆمەی گوێیە کەسوتاوە ئەوە شەمعی مۆمەکەیە نەک گوێیەکە.

هەرچۆنێک بێت، ئەم کردارە نادڵنیا و نەناسراوە، ئەوانەی بەکاری دێنن دەڵێن ئەو گەرمایەیی مۆمەکە وادەکات گوێچکەکان پاک بکاتەوە ئەمەش دوورە لە ڕاستیەوە، چونکە هیچ بنەمایەکی زانستی پزیشکی و تەندروستی نیە و پشت ڕاست نەکراوەتەوە.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.