سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێم داهاتی ناوخۆی هەرێم و زیاتر لە ترلیۆنێک دیناری لەبەردەستدایە بۆ مووچەی مانگی هەشت، بەڵام ئامادە نییە لیستی مووچە رابگەیەنێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکات، سەرەڕای ئەوەی دەتوانێت تەنها لە داهاتی ناوخۆ دوو مووچە دابەشبکات.
لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگەدا، بەغدا ٥٧٢ ملیار دیناری وەک تەواوکاری مووچە بۆ مانگەکانی حەوت و هەشتی مووچەخۆران خستە سەر هەژماری بانکی هەرێم.
لەلایەکی دیکەوە، لە ٢٧ی مانگی رابردوودا بەغدا ٥٥٠ ملیار دیناری وەک پارەی مووچەی مانگی هەشت خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەر.
مووچەخۆرانی هەرێم دوو رۆژی دیکە دەچنە ناو مانگی ١٠ و هێشتا حکومەت نە لیستی مووچەی راگەیاندووە، نە بە هیچ لێدوانێکی فەرمی هۆکاری دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەی روونکردووەتەوە.
هەرچی حکومەتی عێراقیشە باس لەوەدەکات، رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم بە بەغدا مەرجی سەرەکیانە بۆ ناردنی بودجە، هەروەها ئامادەکردنی لیستێکی مووچەی راست و دروست.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.