ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەم با بەهێزەی ئێستا بای ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتە، کە لەناوچەیەکی ساردەوە هەڵدەکات، بۆیە لەگەڵ هەڵکردنی با دا، پلەکانی گەرما دابەزیبوون.
ئەمڕۆ خێرایی با ١٢ مەترە لە چرکەیەکدا، دەکاتە ٤٠ بۆ ٤٥ کیلۆمەتردایە لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرماش لەنێوان ١٩ بۆ ٣١ پلەی سەدی بێت، ئەمەش نزیکە لە ئاستی تێکڕایی بۆ ئەم وەرزە.
ئەم با بەهێزە تا درەنگی ئەمشەو بەردەوام دەبێت، لە سبەینێوە خێراییەکەی کەمتر دەبێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.