هەواڵ

داواکارییەک لە مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

Mic
2024-09-30

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان داوا لە مامۆستایان دەکات کە لەکاتی بە هەمیشەیی کردنی گرێبەستەکانیان دەبێت بڕوانامە یان پشتگیری بڕوانامەکانیان لەگەڵ وێنەی کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری و هەشت وێنەیان پێبێت.
عەلی رەئووف ئەمڕۆ دووشەممە وتیشی” رێکارەکانی بە هەمیشەیکردنی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێک خێراتر بووە.”
لە هەرێمی کوردستان ٣٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ لە وەزارەتی پەروەردە هەن و دوای فشارێکی زۆر توانیان بەرپرسانی حکومەتی هەرێم ناچار بکەن گرێبەستەکانیان لە کاتییەوە بۆ بکرێت بە هەمیشەیی و مووچەکانشیان مانگانە لە نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ هەزار دینار دەبێت بەگوێرەی بڕوانامەکانیان.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.