هەواڵ

دوا وادەی کارکردن بە بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ڕاگەیەنرا

Mic
2024-10-01

بەڕێوەبەرایەتی نوسینگەکانی زانیاری سلێمانی ئاگاداری ھاووڵاتییان دەکاتەوە، کە بۆ دەرکردنی کارتی زانیاری تا ڕۆژی ٢٠٢٤/١٢/٣١ کار بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە واتە (تەسکەرە و جنسیە) ده‌كات.
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکارین لە ھاووڵاتییان ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان دەرنەکردووە تاوەکو ئەو بەروارەی ئاماژەمان پێداوە کارتی نیشتیمانی دەربکەن بەپێچەوانەوە لەدوای ئەو بەروارە بەڕێوەبەرایەتیمان کار بەپێناسی باری شارستانی و ڕەگەزنامە ناكات.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.