بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگ لەسەر هەمواری یاسای باری کەسی بدات کە مشتومڕێکی زۆر و ناڕەزایی چالاکوانانی مافەکانی ژن و منداڵانی لێکەوتووەتەوە.
لایەنە شیعەکان پێداگری دەکەن لەسەر هەموارکردنی یاساکە کە بەپێی مەزهەبی جەعفەری داڕێژراوە.
چالاکوانان و یاساناسان پێیانوایە کە هەمواری یاساکە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە، چونکە ڕێ دەدات بەوەی هاوسەرگریی لەگەڵ کچی منداڵدا بکرێت.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.