تەندروستی

خواردنی فستق دەبێتە هۆی باشتر گەشەکردنی ماسوولکەکان

Mic
2024-10-06

ئەگەر بتەوێت ماسوولکە دروستبکەیت، سەرەڕای وەرزشکردن دەبێت خواردنی گونجاو و شیاو بخۆیت، دەتوانیت خۆراکی ڕووەکی بەکاربهێنیت وەک فستق و بادەم و گوێز چەند شتێکی دیکە.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا کە لە ڕۆژنامەی تایمزی ئۆف هیندستان بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە: خۆراکی ڕووەکی دەتوانێت هەموو ئەو ماددە خۆراکیانەی کە پێویستن بۆ گەشەی ماسولکەکان دابینیان بکات، ئەگەر پێکهاتەی خۆراکی گونجاو هەڵبژێریت.

لە توێژینەوەیەکی دیکەدا کە لە گۆڤاری "ئەمریکن جۆرناڵ بۆ خۆراکی کلینیک" بڵاوکراوەتەوە، ئەو پڕۆتین و چەورییەی کە لە فستق، بادەم و گوێزدا هەیە دەبێتە خواردنێکی گونجاو بۆ وەرزشوانان و لەشجوانی.

فستق سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینی ڕووەکی و چەوری تەندروستە، دوو کەوچکی چێشت کەرەی فستق، نزیکەی هەشت گرام پرۆتین دابین دەکات.
 

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.