د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، "بۆ مووچەی مانگی نۆ بەغدا پێشتر بڕێك پارەی وەك تەمویلی مووچەخۆران ناردووە و بەشێكی بۆ مووچەی مانگی هەشت خەرجكراوە و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە بەغدا بینێرێت و بۆ ئەوەش وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای تەواوكردنی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، بەغداد تەموویلی مووچەی مانگی نۆی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكرێت".
تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بەپێی خشتە مووچە بێت، سبەینێ سێشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2024 دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب کۆتایی دێت، بەڵام تائێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلول نادیارە.
دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نوێترین بڵاوکراوەیدا ئاماژە بە دیارترین ئەو خۆراکانە دەکات کە پێویستە لە وەرزی پایز و زستاندا بخورێت، کە گرنگترینیان بریتین لە:
١. میوە مزرەمەنیەکان و کێوی و هەنار و سێو کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.
٢. سەوزە گەڵا تۆخەکان وەک کەلەرم ، قەڕەنابیت ، نەعنا.
٣. پاقلەمەنیەکان بە تایبەت شۆربای نیسک ، نۆکاو ، لۆبیا ، ماش.
٤. سیر و پیاز یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٥. هەنگوینی سروشتی.
٦. زەنجەفیل، : گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە.
٧. خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە ، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز لەبری ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کافاینیان تێدایە وەک چا و قاوە بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت ، شەوان لە بری چا و قاوە کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.
٨. ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر.
٩. سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر ، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری.
١٠. دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی ، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.
١١. چەرەساتوەک گوێز ، بادەم ، ناوکە کولەکە ، گازۆ.
١٢. خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.
١٣. خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.