توێژینەوەکان دەریانخستوە، بەگشتی لەدوای ساڵی 1990ەوە ژمارەی گەورەساڵانی قەڵەو دوو هێندە زیادیکردوە و لە هەرزەکارانیشیدا ژمارەکە چوار هێندە زیادی کردوە، بۆ رێگەگرتن لێی بەدوای ئەو هۆکارانەشدا دەگەڕێن کە لە نەوەی ئێستادا دەبنە هۆی قەڵەوی.
لە راپۆرتێکدا کە ماڵپەڕی (FBR)ی روسی بڵاویکردوەوە هاتوە، زاناکان بەدوای هۆکارێکدا دەگەڕێن بۆئەوەی بگەنە ئەو دەرئەنجامەی بۆچی مرۆڤەکان لە رابردودا سەرەڕای خواردنی خۆراک بەرێژەیەکی زۆر، بەڵام کێشیان زیادی نەکردوە، بەپێچەوانەی ئەوەی ئێستا هەیە.
نەوی قەڵەوی:
ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهان، هەوڵی پاراستنی کێشێکی تەندروستی لەشیان دەدەن بەپەیڕەوکردنی شێوازی ژیانی تەندروست.
لە ساڵی 2019دا پێنج ملیۆن کەس بەهۆی زیادبونی کێش-ەوە گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا لە ئێستادا زیاتر لە دوو ملیار کەس بەدەست کێشی زیادە یان قەڵەوی دەناڵێنن، دابەزاندنی کێش لەمڕۆدا پێویستی بە هەوڵێکی زۆرە و بە تێپەڕبونی کات پێویستی بە دوو هێندە هەوڵدان هەیە، لە بەرامبەردا نەوەکانی پێشوو تووشی کێشەی زیادبونی کێش نەبوون، هەرچەندە بە تایبەتی خۆیان لە خۆراکدا سنووردار نەکرد وەک ئەوەی ئەمڕۆ هەیە.
کەمی چالاکیی جەستەیی:
زانایان دەڵێن: بەهۆی ئەوەی مرۆڤەکانی ئێستا ژیانیان زیاتر لە نێوان کورسی و ئۆفیس و ئۆتۆمبێل و قەنەفە بەڕێدەکەن، ئەوەش دەمانگەیەنێتە ئەو راستییەی کە پەیوەندییەکی پتەو لە نێوان قەڵەوی و نەبونی جوڵەی جەستەیی هەیە.
کەمیی کالۆری:
هەروەها، نەوەی ئێستا پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی کێشیان و ناچاردەبن بڕێکی کەمتر کالۆری بخۆن و زیاتر بجوڵێنن.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ دەرەنجامێکی رون دەست زانایان نەکەوتوە سەبارەت بە هۆکارەکانی زیادبونی کیشی لەش، بەڵام هەندێک گریمانە دەکەن کە بریتین لەوەی گۆڕانکارییە هۆڕمۆنییەکان پەیوەست بە زیادبون و پاراستنی کێش دەتوانن کاریگەرییان هەبێت، بەهۆی ئێستا بڕێکی زۆر ماددەی کیمایی بۆ پاراستنی خۆراک بەکاردەهێنرێت.
هەروەها بەکارهێنانی بەردەوامی دەرمان، جگە لەوەش ئەو دژە زیندەییانەی کە لە بواری پزیشکی و کشتوکاڵیدا بەکاردەهێنرێن، وردە وردە زیندە چالاکییەکانی مرۆڤ دەگۆڕن.
بەگشتی پزیشکان بە وردی گرنگی بە پرسی خۆراک دەدەن بۆ دابەزاندنی کێش، بەڵام زاناکان درک بەوە دەکەن کە قەڵەوی نەخۆشییەکە و پەیوەستە بە چەندین هۆکارەوە، بۆیە پێویستە بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێن بۆ ڕزگاربون لێی.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.