تەندروستی

ئەگەر لەماددە کیمیاییەکان بێزاریت ئەم رۆتینە سروشتییانە بۆ پێستت ئەنجام بدە

Mic
2024-10-17

ئەگەر ماددە کیمیاییەکان بۆ پارێزگاری لە پێستت بەکاردەهێنیت، گرنگی بدە بەو بەرهەمانەی کە بەپێکهاتەی سروشتی و زەیتی سروشتی و روەکییان تێدایە، چونکە دەبنە هۆی کەمکردنەوەی هەستیاری و لەهەمانکاتدا خۆراک و شێداری بە پێست دەبەخشن.

پشودان و خەو بەکەم مەزانە بۆ تەندروست مانەوەی پێستت، چونکە پشودان و خەوی پیوست یارمەتی جەستە دەدات بەشێوەیەکی سروشتی خۆی چاک بکاتەوە و درەوشانەوە دەدات بە پێست.

هەروەها، لەبیرتبێت، بەکارهێنانی دژە خۆر یەکێکە لە هەنگاوە زۆر گرنگەکان بۆ پاراستنی پێست.

جگە لەوانەی باسمان کرد دەتوانیت بەم ماددە سروشتیانە ئاگاری پێستت بیت لە وەرزی هاوین:

 1-زەیتی گوڵەبەڕۆژە: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و دژە ئۆکسێنەر، زەیتێکی تەواو گونجاوە بۆ شێدارکردنەوە و گەشاوەکردنی پێست، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی دروستبونی پەڵە دەدات و ڕەنگێکی یەکسان بە پێست دەبەخشێت.

2-جێڵی ئالۆڤێرا: جێڵی ئالۆڤێرا دەتوانێت پێستی سوتاو بە خۆر چاک بکاتەوە و بەشێداری بیهێڵێتەوە.

3-زەیتی گوێزی هیندی: سودی ئەم تەنها بۆ چێشتلێنان نییە، بەڵکو شێدارکەرەوەیەکی نایابە و رەونەق بە پێست دەبەخشێت و لەهەمانکاتدا لە زیانەکانی خۆر دەیپارێزێت.

4-تۆنەری چای سەوز: بەهۆی ئەوەی چای سەوز دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر خانە تێکچوەکانی پێست نوێ دەکاتەوە و وا دەکات بە گەنجی بمێنێتەوە.

5-سیرۆمی ڤیتامین سی: ڤیتامین سی بە تایبەتمەندی گەشانەوەی پێست ناسراوە ئەوەش وادەکات ببێتە بەرهەمێکی گرنگ بۆئەوەی لە وەرزی هاوین سودی لێببینیت.

6-ماسکی هەنگوین: هەنگوین تایبەتمەندی دژە بەکتریای هەیە کە رێگری لە دروستبونی زیپبە دەکات، لەهەمانکاتدا شێداری و درەوشاوەیی بە پێست دەبەخشێت.

7-ئاوی خەیار: بەکارهێنانی ئاوی خەیار نەک هەر تازەیی بە پێست دەبەخشێت، بەڵکو تایبەتمەندی شێدارکەرەوەی تێدایە و پێست نوێ دەکاتەوە.

8-ماسکی زەردەچەوە: زەردەچەوە دژە هەوکردنی تێدایە، دەتوانیت کەمێک زەردەچەوە و هەنگوین و ماست پێکەوە تێکەڵ بکەیت، هەفتانە دوجار وەک ماسک بەکاریبهێنە و پێست نوێ دەکاتەوە.

9-زەیتی ئەرگان: دەوڵەمەندە بە ترشە چەوری و ڤیتامین E

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.