ئەمڕۆ یەكشەممە 20/10/2024، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، چەند ڕێنماییەکی بۆ دەنگدانی گشتی بڵاو کردەوە و ئاراستەی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کردووە، بریتین لە:
١- قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ. تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە.
٢- قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو ١٥٠ مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
٣- تاکوو مەودای ١٥٠ مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە.
٤- جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.