هەواڵ

شاسوار عەبدولواحید لە بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی دەنگی دا

Mic
2024-10-20

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداری دەنگدانی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرد و دەنگی دا.

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوە کرد، خەڵک دەتوانێت ئەمڕۆ چوار ساڵی داهاتووی بکات بە خۆشترین ساڵەکان و حکومڕانییەکی باش بۆ چوار ساڵی داهاتوو هەڵبژێرێت.
شاسوار عەبدولواحید باسی لەوەش کرد، "داواکارم خانمان هەموویان دەنگ بدەن و کەسوکاریشیان هان بدەن کە دەنگ بدەن".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ کاتژمێر ٧ی بەیانی، دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و یەکەم هەڵبژاردنە کۆمسیۆنی عێراق بەڕێوەی دەبات و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە چڕی چاودێری دەکات.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش داوای لە دەنگدەرانی هەرێم کرد، بەشداری دەنگدان بکەن و بە ئازادانە لایەنی دڵخوازیان هەڵبژێرن و ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کەسانەی پەنجەمۆریان نایخوێنێتەوە، داوای تێپەڕاندن یان تەخەتی بکەن و تاوەکو دەنگ نەدەن بنکەکە چۆڵ نەکەن، پێویستیشە دەنگدەر جگە لە کارتی بایۆمەتری بەڵگەنامەیەکی دیکەی فەرمی پێبێت.
هاوکات، دەنگدان تاوەکو ٦ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتر ئامێرەکان راستەوخۆ و بە ئۆتۆماتیکی لەکار دەکەون و کاتەکەی درێژ ناکرێتەوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجامە بەراییەکان ئاشکرا دەکەن.

More News

Most Popular

تەندروستی

بەکارهێنانی مەیکەپی دژە ئاو مەترسیدارە؟

Mic
2025-10-04

توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.

ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.