سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت کە، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، وردبینیی لیستی مووچەی ١٠ تەواو بکرێت و چاوەڕوانن سبەی تەمویل بنێردرێ.
سەرچاوەکە وتیشی”دوێنێ وەفديکی دارایی هەرێم گەیشتووەتە بەغدا، چوونی شاندەکە لەسەر داوای بەغدا بووە و زیاتر پەیوەندی بە چەند بابەتێکی دارایی و پرسی (هەژماری من) و گرێبەستە گرنگ و دڵخۆشکەرەی بانکی بازرگانییەوە هەیە.
توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری زانستی ژینگە و تەکنۆلۆژیادا بڵاو کراوەتەوە ئاماژەی بەوە داوە، بەشێک لە بابەتی جوانکارییەکان کە ئەمڕۆ بەکار دێت، ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە کیمیایییە ژەهراوییەکان لە پێکهاتەیاندا هەیە وەک پۆڵی فلۆرۆ ئەڵکیل (PFAS ) . کە بەداخەوە لە پێکهاتەی ماددە جوانکارییەکاندا ئەم ماددە نانووسرێت بۆ ئەوەی خەڵک هۆشیار بێت.
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) باس لەوە دەکات، بەشێک لە بابەتە جوانکارییەکانی وەکوو بۆیەی نینۆک و کرێمەکان و سوراو و قەڵەم چاو و ماسکەرا، دەکرێت ئەم ماددانەی تێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرتر بە درەوشاوەیی دەربکەوێت. بۆیە زۆر گرنگە ئەو بابەتە جوانکارییانە بەکار دێت کە دڵنیان لەوەی ئۆریجیناڵە و کوالێتی بەرزە.